بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
لەساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی مەكتەبی تەنفیزی و سەرجەم زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دەكەین”ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیری و هەماهەنگی خۆمان بۆ ئەم رێكخراوە گرنگەی كوردستان دەردەبڕین كە تاكە نوێنەر و بەرگریكاری راستەقینەی سەرجەم زانایانی ئیسلامی كوردستانە و هیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە هۆی زیاتر برەودان بەهەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان لەپێناو خزمەتكردنی مامۆستایانی ئاینی و ڕوبەڕوبونەوەی فكری توندرۆیی و بڵاوكردنەوەی میانڕۆیی و پشتگیریی زیاتری پێشمەرگە لەشەڕی قارەمانەیان بەرامبەر تاوانبارترین هیزی تیرۆرستی لەجیهاندا”دوبارە پیرۆزباییمان بۆ زانایانی كوردستان.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
20/9/2016