هه‌واڵ و چالاكی

وەزیری ئەوقاف پێشوازی لە وەزیری پەروەردە و شاندێکی یاوەری دەکات

ڕاگەیاندنی وەزارەت

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێكه‌وتی 2019/9/1 لەدیوانی وەزارەت بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەئامادەبوونی راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی  پێشوازی کرد لەبەڕێزان مامۆستا ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە و شاندێکی یاوەری کە پێکھاتبوون لە راوێژکارانی وەزارەت  و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی پەروەردە.

لەدیدارێکدا وەزیری ئەوقاف بەگەرمی بەخێرھاتنی بەڕێز وەزیری پەروەردە و شاندی یاوەری کرد بۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دواتر وەزیری پەروەردە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ خواستن.

Show More