به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌ولێرهه‌واڵ و چالاكی

لەژێر چاودێری وەزیری ئەوقاف ئاھەنگی کۆتایی خولی ھاوینە بۆ پەپولەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

ڕاگەیاندنی وەزارەت

شەوی دووشەممە ڕێكەوتی 2019/9/2 لەمزگەوتی رشدی قەساب لەژێر چاودێری بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەئامادەبوونی هەریەك لە بەڕێزان د. دیار جەباری بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی بە وەكالەت، سید سدیق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێرو  مامۆستایانی ئایینی بەڕێز و کەس و کاری زارۆکانی بەشداربوو، لەئاھەنگێکدا  کۆتایی ھات بەخولی ھاوینەی فێرکردنی قورئانی پیرۆز بۆ پەپولەکانی کوردستان کە بۆ ٤٠٠ منداڵی ناو سەنتەری شاری ھەولێر بەسەرپەرشتی ئەوقافی ھەولێر لەماوەی وەرزی ھاویندا کرابووە.

لەووتەیەکدا وەزیری ئەوقاف پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم بەشداربووان کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆخواستن لەداھاتوودا، ھەروەھا ڕایگەیاند کە لە پلانی وەزارە تی ئەوقاف و کاروباری ئایینیە کە خولی ھەمەجۆر و پڕ زانیاری بۆ منداڵان بکاتەوە بەپێی ھەلومەرج و تواناش بەبێ جیاوازی ھەمووان بەشداری تێدا دەکەن. دواتر دیاری و خەڵاتی بەسەر بەشدار بوواندا دابەش کرد.

جێگەی ئاماژەیە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر بۆ ھاوینی ئەمساڵ خولی ئامۆژگاری و قورئانی پیرۆزی بۆ ٣٠ مزگەوتی سەنتەری شاری هەولێر کردۆتەوە و زیاتر لە پێنج ھەزار جگەرگۆشان و منداڵان بەشداریان تێدا کردووە.

Show More