هه‌واڵ و چالاكی

وەزیری ئەوقاف پێشوازی لە  گییۆم پوپۆ بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکات

تابلۆی پێکەوەیی ھەرێمی کورستان رەنگاو رەنگ و جۆراو جۆرە بۆیە جوانترین نمونەمان نیشانی جیھان داوە

راگەیاندنی وەزارەت

ئەمرۆ پێنج شەممە ٣⁄١٠⁄٢٠١٩ لەدیوانی وەزارەت بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی  پێشوازیی کرد لە گییۆم پوپۆ بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا و نێردەی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق. لەدیدارێکدا وەزیری ئەوقاف بەخێرھاتنی بەڕێزیانی کرد و تەئکیدی لەخاڵی بەھێزی کوردستان کردەوە کە ئەویش پێکەوەژیان و گیانی پێکەوەیی نێوان پێکھاتەکانی کوردستانە، ھەرەوەھا پێشنیاری کرد کە یەکێتی ئەوروپا زێتر ھاوکار و یارمەتیدەری ھەرێم بێت بۆ پاراستن و بەرگری کردن لە ھەموو پێکھاتەکان، چونکە ھەرێم شوێن و ماڵە گەورەی  ھەموو کەسێکە کەڕووی تێدەکات بەتایبەتی پێکھاتە جیاوازەکانی ناوچەکە کە بەھۆی جەنگە جیاجیاکانەوە ئاوارە بوون، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند تابلۆی پێکەوەیی ھەرێمی کورستان رەنگاورەنگ و جۆراوجۆرە، بۆیە جوانترین نمونەمان نیشانی جیھان داوە، بۆ ئەمەش دەرگای ھەرێمی کورستان کراوەیە بۆ ھەر لایەن و دامەزراوەیەک کە بیانەوێ برەو بە پێکەوەژیان و گیانی خۆشەویستی بدەن.

Show More