هه‌واڵ و چالاكی

وه‌زیرى ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى قورئان خوێنانى كوردستان كۆبوه‌وه‌

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه ڕێكەوتی 2019/10/3 بەڕێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ده‌سته‌ى كارگێرى  و ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى قورئان خوێنانى كوردستان كۆبوه‌وه‌، سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌ وه‌زیرى ئه‌وقاف به‌خێرهاتنى مێوانه‌ به‌رێزه‌كانى كرد و ئاماژه‌ى به‌ رۆڵى گرنگى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ كرد له‌ به‌رێوه‌چوونى بۆنه‌ و مه‌راسیمه‌ ئاینییه‌كان و به‌رێوه‌چوونى پرسه‌، هه‌روه‌ها ئاما‌ژەیدا كه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى قورئان خوێنانى كوردستان پێداچوونه‌وه‌ به‌ رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به‌ به‌رێوه‌چوونى پرسه‌ ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌خزمه‌تى هاوڵاتیانى به‌رێزدا بێت. ئه‌مه‌وێراى كردنه‌وه‌ى خولى ده‌نگ و په‌ره‌پێدانى ده‌نگ خۆشى و گرنگیدان به‌ به‌ره‌وپێش بردنى قورئان خوێندن به‌شێوه‌یه‌كى زانستى، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ ئه‌نجامدانى ڤیستیڤاڵى ساڵانه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى و پێشبركێى ده‌نگ خۆشى وێراى چه‌ند رێنمایه‌كى ترى گرنگ.

دواتر ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى قورئان خوێنان چه‌ند خاڵكیان به‌ئامانجى به‌ره‌و پێش بردنى بواره‌كه‌یان خسته‌روو

Show More