هه‌واڵ و چالاكی

به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ئه‌وقاف مه‌راسیمى ده‌رچوونى خولى چواره‌مى په‌یمانگاى كوردستان بۆ وتار بێژان به‌رێوه‌چوو

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2018/12/4 به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى به‌وه‌كاله‌ت و هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان د. دیار عزه‌ددین جه‌بارى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كارگێڕی و دارایی به‌ وه‌كاله‌ت، موسا ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى خێر خوازى بارزانى، د.جمیل  به‌رێوه‌به‌رى په‌یمانگاى كوردستان، شێخ ابراهیم بریارده‌رى په‌یمانگا و و سه‌ید سدیق كه‌پرانی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر له‌مه‌راسیمێكى شایسته‌ چوارمین خولى ده‌رچوونى په‌یمانگاى كوردستان به‌رێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێكى قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد، دواتر  له‌وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ى مه‌راسیمه‌كه‌وه‌ پێشكه‌شى كرد به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف پیرۆزبایى خۆى ئاراسته‌ى مامۆستایانى ئاینى به‌رێز و ده‌رچووان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن هه‌روه‌ها، به‌رێزیان رایگه‌یاند كه‌  كردنه‌وه‌ى په‌یمانگاى كوردستان یه‌كێك بوو له‌ خاڵه‌كانى كۆنفرانسى رێكخستنى گوتارى ئایینى، بۆ ئه‌مه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف هه‌موو پشتیوانیه‌كى په‌یمانگا ده‌كات تاوه‌كو له‌ڕووى زانستی و ئه‌كادیمیه‌وه‌  زێتر په‌ره‌ى پێ بده‌ین و ئاماژه‌یدا كه‌ ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف درێغى ناكات له‌خزمه‌ت كردنى مامۆستایانى ئایینى به‌رێز و پشتیوانى كردنیان له‌به‌رامه‌به‌ریشدا پێویسته‌ و مامۆستایانى ئایینى به‌رێزیش وه‌ك كه‌سێكى به‌رپرس مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا بكات به‌وپه‌رى به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وتارودان و ئامۆژگارییه‌كانى بكات له‌ ئاراسته‌ كردنى خه‌ڵك به‌كارى باش به‌شێوه‌یه‌كى، نه‌رم و نیان  به‌ ئارامى ده‌بێت دوور له‌ توندو تیژى وابكات  سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ خۆى رابكێشێ  به‌م شێوه‌یه‌  مامۆستایانى به‌رێز ده‌توانن په‌یامى پیرۆزى ئیسلام وه‌كو خۆى بگه‌ێنن و خزمه‌تیش به‌خه‌ڵك بكه‌ن، به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف ئاماژه‌یدا كه‌ مامۆستایانى ئایینى ئێمه‌ هه‌ست به‌به‌پرسیاریه‌تى ده‌كه‌ن و ئه‌ركى سه‌رشانیشیان قورسه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقافیش به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ پشتیوانى خۆى بۆ مامۆستایان دووپات ده‌كاته‌وه‌.

دواتر به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف رایگه‌یاند كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌خواى گه‌وره‌ و سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌سانى خه‌مخۆر له‌ساڵى تازه‌ بارودۆخى دارایى كوردستان باش ده‌بێت و پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ كۆتایى دێت وه‌ك هه‌ستیش ده‌كرێ وورده‌ وورده‌ گۆرانارییه‌كان به‌دیار كه‌وتوون و پرۆژه‌كانى حكومه‌ت ده‌ستى پێكردۆته‌ و بارودۆخى مووچه‌ش له‌ساڵانى رابردوو باشتر بووه‌.

دواتر بروانامه‌ى ده‌رچوون و خه‌ڵاتى تایبه‌تى ده‌زگاى خێر خوازى بارزانى له‌لایه‌ن به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف و به‌رپرسانى ئاماده‌بوه‌وه‌ پێش كه‌ش به‌ مامۆستایانى ده‌رچوو كرا.

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا 200 مامۆستاى ئایینى به‌شداریان له‌خولى په‌یمانگا كردوه‌ و له‌ساڵى داهاتووشه‌وه‌ به‌شدارى كردن بۆ هه‌موو پێش نوێژ و وتار خوێنان ده‌بێته‌ مه‌رجى ووتار بێژى.

Show More