هه‌واڵ و چالاكی

وەزیر ئەوقاف بەیاوەری پێکھاتە ئاینییەکان تاجە گوڵینەی ڕێزیان لەسەر تەرمی میر ته‌حسین بەگ دانا

ڕاگەیاندنی وەزارەت

ئەمڕۆ دوو شەممە 2019/2/4 دوای گەیشتی تەرمی میر ته‌حسین بگ میری ئێزیدیانی جیھان و کوردستان بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، لەلایەن ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانەوە پێشوازی لەتەرمی کۆچ کردوو میری ئێزیدیان کرا. دواتر بەبۆنەی کۆچی دوایی میر تحسین بگ ڕێزدار سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ووتارێکی پێشکەش کرد.

هه‌ر له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەوەکالەت د. عبداللە گرتکی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان  و نوێنه‌ری سەرجەم پێکھاتە ئاینیەکانی ھەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی ڕێزیان لەسەر تەرمی کۆچکردوو میر ته‌حسین بگ داناو ھاوخەمی خۆیان بۆ سەرجەم ئێزیدیانی جیھان و کوردستان دەربری.

جێگەی ئاماژەیە سبەی سێ شەممە لەمەراسیمێکی شایستەدا تەرمی میر ته‌حسین بگ میری ئێزیدیانی جیھان و کوردستان لە شێخان بەخاک دەسپێردرێت.

Show More