هه‌واڵ و چالاكی

وەزیری ئەوقاف بەشداری نوێژی جەژن لەمزگەوتی حاجى روشدى قةساب کرد

ڕاگەیاندنی وەزارەت

ئەمڕۆ سێ شه‌ممه 2019/6/4 بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بەڕێز  د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی به‌ وه‌كاله‌ت بەیاوەری هه‌ریه‌ك له‌ بەڕێزان  د. دیار عزەددین جه‌باری بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی به‌ وه‌كاله‌ت و سه‌ید سدیق کەپرانی  به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر لەمزگەوتی حاجى روشدى قه‌ساب لەشاری ھەولێر  لەگەڵ موسڵمانانی خۆشەویست بەشداریان کرد لەمەراسیمی نوێژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز. دواتر لەنزیکەوە لەگەڵ ھەموو ئامادەبووانی مەراسیمی نوێژی جەژن بەجۆش و خرۆشەوە جەژنە پیرۆزەیان ئاراستەی یەکتری کرد و ھیوای جەژنێکی خۆش و کامەرانی سەرفرازیان بۆ یەک خواست.

Show More