هه‌واڵ و چالاكی

به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ئه‌وقاف هۆڵى بۆنه‌ ئاینییه‌كان له‌ گه‌ره‌كى ژیانی شاری ھەولێر كرایه‌وه‌

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت

به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز د.پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌وه‌كاله‌ت، و هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێزان نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر، ئه‌حمه‌د كانى به‌رپرسى لقی دوو، سید سدیق كه‌پرانى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقافى هه‌ولێر و جه‌ماوه‌رێكى به‌رچاوى سنوره‌كه‌ و مێوانان له‌ رێو ره‌سمێكى شایته‌دا هۆڵى بۆ نه‌ ئاینییه‌كان له‌مزگه‌وتى حاجى ئیبراهیم بێریاتى له‌ گه‌ره‌كى ژیانى شارى هه‌ولێر كرایەوە .
سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێكى قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد دواتر به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف ووته‌یه‌كى به‌بۆنه‌ى كردنه‌وه‌ى هۆڵى بۆنه‌ئاینییه‌كان پێشكه‌ش كرد تیایدا ده‌ستخۆشى له‌به‌رێز حاجى عه‌لى بێریاتى كرد كه‌توانیویه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن هۆڵی بۆنه‌ ئاینییه‌كان لەسنوورەکە بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف به‌گرنگى زانى و رایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كات بۆ هه‌ر خێرخواز یان خوا پێداوێك به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و دروست كردنى هۆڵى بۆنه‌ و مه‌راسیمه‌ ئاینییه‌كان، چونكه‌ پێویستییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاسته‌نگى زه‌حمه‌ت به‌تایبه‌تى له‌ به‌رێوه‌چوونى رۆژانى پرسه‌.
به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف زێتر گوتى كه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌و قاف له‌ماوه‌ى رابردوو هه‌موو ئاسانكارییه‌كى بۆ هاوڵاتیان كردووه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌هۆَڵى بۆنه‌كان یان مزگه‌وت له‌شوێنه‌ پێویسته‌كان دروست ده‌كه‌ن و به‌رێزیان رایگه‌یاند كه‌ مزگه‌وت هه‌یه‌ له‌شارى هه‌ولێر و ناوچه‌كانى تر پێویستى به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌ و وه‌زاره‌ت پلانى هه‌یه‌ بۆ هه‌رچى له‌توانایدا هه‌بێت ئه‌نجامى بدات به‌مه‌به‌ستى چاككردنه‌وه‌ و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌یان، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایى ئه‌مه‌ به‌ربه‌ست بووه‌ لەگەڵ ئەوەش له‌هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامین.
هه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف داواى له‌ خێرخوازان كرد كه‌ به‌دروست كردنى قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ به‌شداربن لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان به‌تایبه‌تى له‌شوێنه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ خانه‌ى پاداشتى نه‌براوه‌، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاسانكارى بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌كات بیه‌وێت پرۆژه‌یه‌كى له‌و جۆره‌ له‌شوێنى پێویست دروست بكات .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ هۆڵى بۆنه‌كان له‌مزگه‌وتى حاجى عه‌لى بێریاتى له‌سه‌ر رووبه‌رى 450 مه‌تر به‌شێوه‌یه‌كى تازه‌ دروست كراوه‌ و تایبه‌ته‌ به‌بۆنه‌ و مه‌راسیمه‌ ئاینییه‌كان.

Show More