هه‌واڵ و چالاكی

بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی مەراسیمێکی رێزلێنان بەرێوەچوو

راگەیاندنی وەزارەت
ئەمرۆ یەکشەممە 5ی تەمووز بەئامادەبوونی بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بەبۆنەی خانەنشین بوونەیەوە مەراسیمی رێزلێنان بۆ ئەندازیار حه‌یده‌ر ئه‌نوه‌ر مستەفا بەڕێوەبەری ئەندازە و ئاوەدانکردنەوە لەدیوانی وەزارەت بەرێوەچوو.
لەوتەیەکدا بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رۆڵی بەڕێزیانی بەرز نرخاند بۆ کار و لەخۆبردوویی و ڕاپەراندنی ئەرکیان لەماوەی خزمەتی فەرمانبەری، ھەروەھا رایگەیاند بەھۆی شارەزایی و ئەزموونی کارکردنیان لەبوارەکەدا، ھەمیشە وەزارەتی ئەوقاف پێویستی بەم توانا مرۆییانە ھەیە. دواتر دیاری و ڕێزلێنانی تایبەتی بەخشیە بەڕێزیان و ھیوای سەرکەوتن و تەندروستیەکی باشی بۆخواست.

 

Show More