هه‌واڵ و چالاكی

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەردانی پەیمانگای ئەزھەر دەکات

ڕاگەیاندنی وەزارەت

ئەمرۆ سێ شەممە 2020/1/10 بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی سەردانی پەیمانگای ئەزھەری سەر بەوەزارەتی کرد لەلایەن بەڕێوەبەر و مامۆستایانی بەڕێزی پەیمانگا پێشوازی لێکرا، دواتر ھۆڵی  ئەزموونەکانی بەسەر کردەوە و لەنزیکەوە لەرەوشی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵی پرسیەوە.

هه‌ر له‌ میانی سەردانەکەیدا به‌ڕێز وەزیری ئەوقاف پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی خوێندن و فێربوون بۆ پەیمانگای ئەزھەر دووپات کردەوە و ڕایگەیاند كه‌ ھەوڵەکانی وەزارەت بەردەوام دەبن بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی و لەھەوڵی دابینکردنی مامۆستایانی پسپۆریە پێویستەکانین.

جێگەی ئاماژەیە پەیمانگای ئەزھەر سەر بەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، ١٧٠ قوتابی بەشداری ئەزموونەکانی نیوەی ساڵ دەکەن و دەرچووانی پەیمانگاکەش لەبەشێکی زانکۆکانی کوردستان و زانکۆی ئەزھەری وڵاتی میسر دەتوانن درێژە بەخوێندن بدەن.

Show More