پێکەوە ژیانی ئایینیهه‌واڵ و چالاكی

به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى دیداری دیالۆگى ئایینه‌كان بۆ به‌ره‌نگارى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رێوه‌چوو

ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 2020/7/7 به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پێكه‌وه‌ژیانى ئایینه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى سه‌نته‌رى جیهانى كاسید بۆ گفتوگۆى ئاینه‌كان له‌ زانكۆى كاسۆلیك دیدارێكى كراوه‌ بۆ نوێنه‌رى ئاینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رێكخست.

ناوه‌رۆكى دیداره‌كه‌ ده‌رباره‌ى تێڕوانینى ئایینه‌كان بوو له‌سه‌ر ڤایرۆسى كۆرنا، هه‌روه‌ها گرنگى گیانى مرۆڤ له‌ خۆپارێزى و جێ به‌ جێ كردنى رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌وته‌یه‌كیدا وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌خێرهاتنى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كرد و ده‌ستخۆشى له‌رێكخه‌رانى دیداره‌كه‌ كرد، و روناكى خسته‌ سه‌ر پرۆژه ‌و به‌رنامه‌كانى وه‌زاره‌ت به‌تایبه‌تى له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى هۆشیارى بۆ هاوڵاتیانى ئازیز سه‌رباره‌ت به‌خۆپارێزیه‌كان له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا، هه‌روه‌ها سوپاسى خۆى ئاراسته‌ى مامۆستایانى ئایینى به‌رێز كرد كه‌ له‌ماوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌وپه‌ڕى توانایان خستۆته‌گه‌ر بۆ گه‌یاندنى په‌یامى وه‌زاره‌ت و هۆشیارى و بڵاو كردنه‌وه‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، بێ گومان هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندى بووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاینه‌كانى كوردستان له ‌رێگه‌یه‌وه‌ په‌یامى خۆپارێزیان بڵاو كردۆته‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ی وته‌كه‌یدا وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى رایگه‌یاند وه‌زاره‌ت له‌رێگه‌ى ناوه‌ندو كه‌ناڵه‌كانى ئیرشاده‌وه‌، وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ى هۆشیارى رۆشنبیرى ته‌ندروستى خۆپارێزى، چونكه‌ كۆرۆنا مه‌تریسیه‌كى راسته‌قینه‌یه‌ بۆ سه‌ركۆى مرۆڤایه‌تى به‌بێ جیاوازى ئه‌مه‌وێراى كارى به‌رده‌وامى وه‌زاره‌ت له‌رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى چه‌ندین كۆنفرانس و دیدارى جیا له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى پێكردنى چه‌ندین مامۆستاى به‌رێز ى ئایینى له‌ خوله‌ جیاكان، ئه‌مه‌ وێراى خستنه‌ رووى پلانى داهاتووى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى.

دواترله‌چوار چێوه‌ى دیدارێكى كراوه‌دا نوێنه‌رى سه‌رجه‌م ئاینه‌كانى كوردستان بابه‌ته‌كانى خۆیان پێشكه‌ش كرد و سه‌رجه‌میان ته‌ئكیدیان له‌كارى هاوبه‌ش و گرنگى و پاراستنى گیانى مرۆڤ كرده‌وه‌ ئاماژه‌یاندا كه‌ ژیان و سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى خه‌ڵك لاى هه‌موو ئایینه‌كان یه‌ك سه‌رچاوه‌ى هه‌یه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كان ته‌ئكیدیان له‌گه‌یاندنى په‌یامى راسته‌قینه‌ى ئایینى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وله‌ویه‌ت تێیدا پاراستنى گیان و سه‌لامه‌تى وته‌ندروستى خه‌ڵكه‌.

Show More