هه‌واڵ و چالاكی

وەزیری ئەوقاف سەرپەرشتی کۆبوونەوەی تایبەت بە بەرنامەی کاری وەزارەت دەکات


ڕاگەیاندنی وەزارەت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 2019/9/8 به‌سه‌رپه‌رشتی بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبونەوەی تایبەت بەدانانی کارنامەی چوار ساڵی کارکردن و ستراتیژیەتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی به‌ڕێوه‌چوو. لە کۆبونەوەکەدا سەرەرای خستنەڕووی ئەولەویەتی کارەکان و کۆکردنەوەی لە راپۆرتێکی کارنامەیەی گونجاو کە خزمەت بەئایین و سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستان دەگەێنێت له‌ چوارچێوه‌ی هێڵه‌ گشتییه‌كانی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌ختی کردەوە کە پێویستە لێژنەکان لەماوەی دیاریکراودا کۆتایی به‌ كاره‌كانیان بهێنن و پێشكه‌ش به‌ فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌دواداچوون له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن، بۆ ئەمەش ئەندامانی لێژنەی راسپار کە ھەرچی توانایان ھەیە بیخەنە گەڕ بەمەبەستی تەواوکردنی کارنامەیەکی نمونەیی ھاوچەرخ پڕ خزمەتگوزاری ھەمەلایەنە.

Show More