ئایینی مه‌سیحیبه‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی مه‌سیحیه‌كانپێکەوە ژیانی ئایینیهه‌واڵ و چالاكی

وه‌زیری ئه‌وقاف چاوی كه‌وت به‌ پاپای ڤاتیكان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌یرانی ڤاتیكان كۆبویه‌وه‌

ڕاگەیاندنی وەزارەت

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2019/10/9 شاندێكی وه‌زاره‌تی ئەوقاف و كاروباری ئاینی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بەڕێز د. پشتیوان سادق له‌گه‌ڵ پێترۆ پارۆلین سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان كۆبوونه‌وه‌. له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و‌ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ له‌ خۆگرتنی ئاواره‌كان به‌گشتی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی به‌رز نرخێنرا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستانی كرد كه‌ نمونه‌یه‌كی جوانی به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی پیشانی هه‌موو دونیا ده‌ده‌ن،  هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی كرد كه‌ له‌كاتی سه‌ردانی بۆ هه‌رێمي كوردستان لێكراوه‌ .

هه‌روه‌ها له‌ بۆنه‌یه‌كی گشتیدا له‌ ڤاتیكان د. پشتیوان سادق و ‌شاندی یاوه‌ری جاویان كه‌وت به‌ پاپاپی ڤاتیكان و به‌ڕێزیان دڵخۆشی خۆی بۆ ئارامی كوردستان و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی و به‌ڵێنی دا كه‌ هه‌وڵ ده‌دات سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات .

هەر لەمیانی دیدارەکانیدا، بڕیاره‌ وه‌زیری ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا كۆببێته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌م كۆبونه‌وانه‌دا باس له‌ ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی پیرۆز ئیسلامی و له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی بیری میانڕه‌وی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

Show More