ئایینی ئێزیدیبه‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ئێزیدییه‌كانبه‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌پێکەوە ژیانی ئایینیهه‌واڵ و چالاكی

وەزیری ئەوقاف بەیاوەری شاندێکی وەزارەت سەردانی میر حازم ته‌حسین به‌گ میری ئێزدیان دەکات

وەزیری ئەوقاف: ئێزدییەکان پێکھاتەیەکی گرنگی ھەرێمی کوردستان و بەشێکن لەمێژوو کلتور و شارستانیەتی گەلی کوردستان.

ڕاگەیاندنی وەزارەت

ئەمڕۆ سێ شەممە  2019/9/10 بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەیاوەری ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقاف سەردانی میر حازم ته‌حسین به‌گ میری ئێزدیان کرد،

لەلایەن میر حازم به‌گ و ئەنجومەنی روحانی ئێزدی و قائیمقامیەتی قەزای شێخان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

لەدیدارێکدا میری ئێزدیان خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی  بۆ دەڤەری شێخان دەربڕی و ڕایگەیاند ئەوپەڕی خۆشحاڵین بەھاتنی جەنابیان و لێرەشەوە جه‌خت لە برایەتی و خۆشەویستی گیانی پێکەوەیی نێوان ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان دەکەینەوە.

سەرەتا وەزیری ئەوقاف پیرۆزبایی تایبەتی ئاراستەی میر حازم کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک میری ئێزیدیانی جیھان، دواتر رایگەیاند کە  ئێزدییەکان پێکھاتەیەکی گرنگی ھەرێمی کوردستان و بەشێکن لەمێژوو کلتور و شارستانییەتی گەلی کوردستان، ئێزدییەکان لەمێژوودا ئەوەیان سەلماندووە کە پارێزەری ئەو خۆشەویستییەن کە لەنێو کوردستاندا بۆتە کولتور و نەرتێکی بەرز  بۆ ئەمەش قەتاوقەت و بەدرێژایی مێژوو سەریان بۆ دوژمنان نەوی نەکردوە، بۆیە ھەمیشە ئێزدییەکان سەربەرز و گیانفیدان بۆ ووڵات،  زێتر گووتی: بەخۆشەویستی یەکتر قبوڵ کردن ھەموو لایەک پارێزەری  کوردستانی شیرینمان دەبین کە لانەو ھێلانەی پێکەوەیی سەرجەم پێکھاتەکانە و بۆتە جێگەی شانازی بۆ ھەموو جیھان.

ھەرلەمیانی سەردانه‌كه‌ی بەڕێز وەزیری ئەوقاف سەردانی ھەریەک لە پەرستگای لالش و قایمقامیەتی قه‌زای شێخانی کرد و لەلایەن سەردار یەحیا قایمقامی قەزای شێخان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

Show More