هه‌واڵ و چالاكی

روونکردنەوە

 

لە ھەندێ پەیج و ئەکاونتی جیای تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی باس لە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز دەکەن، ھەروەھا لێدوانی جیاو ناراست بەناوی وەزارەتمان بڵاوودەکرێتەوە.

لێرەوە رایدەگەێنین کە سەرلەبەری ئەم ھەواڵ و وتانە دوورن لە راستیەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەر کەس و لایەنێک بە پەرۆشترە بۆکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان، بەڵام لەئێستادا پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز کاری لەپێشینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.

ئەم بابەتانەش پەیوەست نین بە بەبریاری وەزارەتێک، بەڵکو  لێژنەی باڵای رووبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بە رەچاوکردنی باشبوونی ژینگەی تەندروستی بڕیار لەسەر ئەم بابەتانە دەدەن.

لێرەوە رایدەگەێنین ھەر کەس و لایەنێ  لێدوان بەناوی وەزارەتمانەوە بڵاو بکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر

 

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

2020/4/12

Show More