هه‌واڵ و چالاكی

به‌به‌شدارى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و پێكهاته ‌ئاینیییەکان ڕێکخراوی سپارک كۆنفرانسى (ئاشتى له‌رێگه‌ى میانره‌وه‌ى) به‌رێوه‌چوو

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٤⁄١١⁄٢٠١٨  له‌ هۆتێل رۆتانای شارى هه‌ولێر رێكخراوى سپارك به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كاروبارى ئایینى  بئاماده‌بوونى  هه‌ری به‌رێزان د.دیار عزه‌دین جه‌بارى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كارگێڕی دارایی به‌وه‌كاله‌ت، خه‌یرى بۆزانى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى  ئێزدییه‌كان، ئه‌میر عوسمان به‌رێوه‌به‌رى پێكه‌وه‌ ژیانى ئایینى و سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئاینیه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كۆنفرانسێكى له‌ژێر ناوى (ئاشتى له‌رێگه‌ى میانڕه‌وى) به‌ئاماده‌بوونى بەپرسانی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان لایەنەنەپەیوەندیدارەکان  و کونسوڵگەر و نوێنەری کونسوڵگەری وڵاتان  و كه‌سانى پسپۆرو  روناكبیرانى ناوه‌خۆ و بیانى مامۆستایانى زانكۆ و مێوانانی تایبەت رێكخست.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌چوار په‌‌نێڵى جیاوازدا گرنگى دایه‌ بوارى ئاشتى پێكه‌وه‌یى له‌ كوردستان و عێراقدا، هه‌روه‌ها هه‌موو چه‌مكه‌ گرنگه‌كانى  پێكه‌وه‌یى به‌شێوه‌یه‌كى زانستى لەچوار پەنێڵی جیادا شیكرده‌وه‌ و ئاماژه‌یاندا كه‌ چه‌مكى ئاشتى بابه‌تێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ و گشتگیره‌ و كاركردنیش بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى كارى ده‌سته‌ كۆمه‌ڵى هه‌موولایه‌كى پێویسته‌ .

هه‌ر له‌ میانى كۆنفرانسه‌كه‌دا  به‌رێز خه‌یرى بۆزانى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزدییه‌كان روناكى خسته‌ سه‌ر چه‌مكى پێكه‌وه‌ژیان له‌هه‌رێمى كوردستان و ئاماژه‌یدا كه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف به ‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتیوانى هه‌موو پرۆسه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى كرده‌وه‌ له‌ پێناو قوڵكردنه‌وه‌ى گیانى خۆشه‌ویستى نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان، به ‌نمونه‌ش كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى ئێزدییه‌كان و به‌رێوه‌به‌راتى گشتى كاروبارى مه‌سیحییه‌كان دوو ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌ن بۆ ھەردوو پێکھاتە، ھەروەھا گرنگیدانى زێترى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌ به‌ ئاینه‌كانى تر، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى كردنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پێكه‌وه‌ ژیانى ئاینیی له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت له‌ ساڵى 2017 كه‌حه‌وت پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى كۆكرده‌وه‌ و به‌ یاساى ژماره‌ 5ى ساڵى 2015 موماره‌سه‌ى ئایینى خۆیان زۆر به‌ئازادى ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى گرنگى وه‌زاره‌ت به‌  پاراستنى په‌یوه‌ندى توندو تۆڵى پێكهاته‌كان كه‌ به‌به‌هێزى بمێنێته‌وه‌، سەرەرای خەڵات کردنی ئەو مامۆستا ئاینییە بەڕێزانەی ڕۆڵیان ھەیە لەپاراستنی بیری لەوتارەکانیان.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێز خه‌یری بۆزانی ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن كلتورێكى نایابى بێ وێنەیی پێكه‌وه‌ییه‌، هه‌موو كه‌سێكیش زۆر به‌ئازادانه‌ په‌رستش و خوا په‌رستى خۆیان ده‌كه‌ن، جوانترین نمونه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر هه‌ندێ ئایین هه‌ن به‌هیچ جۆرێك ناتوانن ناویان بهێندرێت، كه‌چى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌یاسا رێگایان پێدراوه‌ موماره‌سه‌رى ئایینى خۆیان بكه‌ن ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ كولتورى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ پریه‌تى له‌خۆشه‌ویتى بۆ رۆڵه‌كانى .

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ كۆنفرانسه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستێكى باڵا ئه‌نجام دراوه‌ و  له‌ كۆتایدا به‌ كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ به‌ ئامانجى پێشخستن و پاراستنى ئاشتى نێوان پێكهاته‌كان كۆتایی هات.

Show More