هه‌واڵ و چالاكی

ڕێنمایی ته‌ندروستى بۆ مزگه‌وته‌كان

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌هاوكارى هاوڵاتیانى خۆشەویست هه‌نگاوى پێویستی ناوە بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیان، سەرەڕای ئەو زەرەر و زیانانەی حکومەت لە ڕووی داراdی بەری کەوتووە.

سوپاس بۆ خودای گەورە، کە به‌هۆى ئه‌و بڕیارانه‌ى حكومه‌ت و پابەندیی هاوڵاتیان، به ‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربەی ووڵاتانى تر، کوردستان کەمترین زیانی پێگەیشتووە. وەک دیاریشە ئێستا زۆربەی بواره‌كانى ژیان ئاسایى بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینەوە ته‌ندروستییەکان تا ئێستا مه‌ترسى ئه‌م ڤایرۆسه‌ هه‌ر ماوه‌ و کۆتایی پێ نەهاتووە و له‌ هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌ جێبەجێنه‌کردنى ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، ئەگەری مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ و تووشبوون و زیانى گه‌وره‌ هەیە.

هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگادارى هه‌موو هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست بكه‌ینەوە، كه‌ پێویستە خۆیان به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن بۆ پابەندبوون و جێبەجێكردنى رێنماییه‌كان سەبارەت به‌ مزگه‌وت و شوێنه‌ ئاینییه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان.
لە کۆتاییدا سوپاسى زۆرمان پێشکەشی مامۆستایانى به‌رێزى ئایینى و نوێژخوێنان دەکەین و داوایان لێده‌كه‌ین، كه‌ به‌جددى به‌رپرسیاریه‌تى ئایینى و یاسایى له‌ ئه‌ستۆ بگرن و تەواوی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبەجێ بکەن.

 

لێژنه‌ى باڵاى بەره‌نگاربوونه‌وه‌ى
ڤایرۆسی كۆرۆنا
2020/5/14

ڕێنماییە تەندروستیەکان

Show More