به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی گه‌رمیان

ئەوقافی چەمچەماڵ سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفال دەكات.

11145987_346111672246587_925015911_n

بەرێوەبەرایەتی ئەقافی چەمچەماڵ 

بەبۆنەی بیست وحەوتەمین ساڵیادی پرۆسەی كۆمەڵ كوژی وجینۆسایدی بەناوئەنفالەوە رۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 14/4/2015 شاندێكی بەرێوەبەرایەتی ئەقافی چەمچەماڵ بەسەرۆكایەتی مامۆستا مژدەشوانی بەرێوەبەری ئەوقاف وزۆربەی فەرمانبەرانی ئەوقافی چەمچەماڵ سەردانی مۆنۆمێنی ئەنفالیان كرد لەشاری چەمچەماڵ ئەمەوسەرەرای بەسەركردنەوەی بەشەسەرەكیەكانی ناومۆنۆمینت تاجەگوڵینەی رێیزیان لەسەر رەمزی گلكۆی شەهیدان دانا هەرلەوێ‌ بریاری پەسەن كردنی شاری چەمچەماڵ وەك پایتەختی شەهیدوئەنفال كراولەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە راگەیەنراهیوادارین كەئەم هەنگاوە ببێتە مایەی كەم كردنەوەی ئازارو نارەحەتیەكانی كەس وكاری شەهیدو ئەنفال كراوانی سنورەكە.

Show More