هه‌واڵ و چالاكی

وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى بۆردى ووتار ده‌كات


راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى و ئه‌ندامانى بۆردى ووتارى هه‌یینى كۆبوونه‌وه‌ى بۆردی ووتارى هه‌ینى به‌رێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا وه‌زیرى ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی به‌خێرهاتنى ئه‌ندامانى به‌رێز و مامۆستایانی كرد و ده‌ستخۆشى ئاراسته‌ كردن كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوو توانراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى باش كاره‌كان راپه‌رێندرێن، دواتر روناكى خسته‌ سه‌ر گرنگى بابه‌تى بوونى ووتارى هه‌ینى به‌تایبه‌تى له‌ قۆناغى هه‌ستیارى ئێستاى كوردستان و هاتنه‌ ئاراى دۆخى نه‌خوازراو هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى وێراى ده‌ربرینى پشتیوانى خۆى بۆ كاره‌كانى لێژنه‌ى وتارى هه‌ینى راگه‌یاند بابه‌تى خۆپارێزى و جێ به‌ جێ كردنى رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ كارى له‌پێشینه‌ بێت، چونكه‌ ئه‌ركى هه‌موو لایه‌كه‌ له‌پاڵ جێ به‌جێ كردنى ئه‌دا و ئه‌ركى ئایینى رێنمایى هۆشیارى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتیانى ئازیزمان بخه‌ینه‌ روو، ھەروەھا بریاردرا کە لە داھاتوو ھەڵسەنگاندن و به‌دواچوون بۆ کارەکانی بۆرد بکرێ.
لەکۆتایدا ئه‌ندامانى لێژنه‌ به‌ چه‌ند پێشنیارێكى به‌سوود به‌ئامانجى پێش خستن و گرنگىیدان به‌ ووتارى هه‌یینى به‌شداریان كرد .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ له‌كۆنفرانسى ساڵى 2016 وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف به‌به‌شدارى 500 مامۆستاى ئایینى شاره‌كانى كوردستان بریار درا ووتارى هه‌ینى به‌شێوه‌ى ناوه‌ندى بێت لێژنه‌یه‌كى پسپۆر و تایبه‌تمه‌ند وتاره‌كان به‌گونجان له‌گه‌ڵ واقع و رۆژگاردا بنێت.

Show More