پێکەوە ژیانی ئایینیهه‌واڵ و چالاكی

له‌ ئۆسلۆ.. به‌به‌شدارى وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى، كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى دیالۆگ بۆ ئاشتى به‌رێوه‌چوو

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 2020/6/18 به‌به‌شدارى  به‌رێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى، رابیته‌ى جیهانى ئیسلامى له‌و وڵاتى نه‌رویج به‌به‌شدارى چه‌ندین كه‌سایه‌تى جیهانى و به‌رپرسانى باڵا كۆنفرانسى دایالۆگ بۆ ئاشتى رێكخست، وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى له‌رێگه‌ى ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ بابه‌تێكى پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر ووتارى توندوتیژ و جیاكارى به‌و وردى روناكى خسته‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌تایه‌تى له‌وتارى ئایینى، ئه‌ویش له‌سه‌ر  بره‌ودان به‌گیانى خۆشه‌ویستى پاراستنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى نێوان هه‌موو ئاینه‌كانى كوردستان. بۆئه‌مه‌ش ئایینه‌كان له‌رێگه‌ى په‌یامه‌كانیانه‌وه‌ هه‌میشه‌ جه‌خت له‌ ئاشتى و خۆشه‌ویستى و پێكه‌‌وه‌یى ده‌كه‌نه‌وه‌.

وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى  ئایینى ئاماژه‌یدا به‌ شێوه‌ و جۆرى پێكهاته‌كانى كوردستان، به‌تایبه‌تى دواى جه‌نگه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌دا نه‌وه‌دى پێكهاته‌كان روویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ى دوو ملیۆن هاوڵاتى له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌تاییه‌تى خوشك و برایانى  ئێزیدى و كریستیان، چونكه‌ زانراوه‌ هه‌رێم لانه‌و ماڵ و په‌ناگه‌ى هه‌مووانه‌ و خانه‌خوێیه‌كى راسته‌قینه‌ و پڕ وه‌فاداریه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان رایگه‌یاند  له ‌كوردستاندا پێكه‌وه‌ژیان بۆته ‌به‌شێكى كلتور و شۆڕبۆته‌وه‌ نێو كۆمه‌ڵگا، بۆجیهان و ناوچه‌كه‌ش سه‌لمێنراوه‌ كه‌ ووڵاته‌كه‌مان جوانترین تابلۆى ره‌نگاوره‌نگ و هه‌مه‌چه‌شنى پێشكه‌ش كردووه‌، بۆ ئه‌مه‌ زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى هه‌رێمیان كردووه‌ ئه‌م راستییه‌یان به‌چاوى خۆیان بینیووه‌. زێتر گووتى له‌پێناو به ‌یاسا رێكخستن و پاراستنى مافى هه‌مووان، به‌پێى یاساى ژماره‌ 5 ى ساڵى 2015 په‌رله‌مانى كوردستان، مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان پاراستووه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌شانازییه‌كانى هه‌موو ئایین و پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌كان.

له‌كۆتایدا ئاماده‌بووان خۆشحاڵى خۆیان به‌به‌شدار ى وته‌ى به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف نیشاندا و ئاماژه‌یاندا كه‌ كوردستان بۆ جیهان جێگه‌ى شانازییه‌.

Show More