هه‌واڵ و چالاكی

به‌به‌شدارى به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف ئاهه‌نگى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى مه‌زن محمد درودى خواى له‌سه‌ر بێت له‌سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 2018/11/19 له‌سه‌ر قه‌ڵاى شارى هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى به‌وه‌كاله‌ت، نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر، ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، د.عبدالله گرتكى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامی كوردستان، د. دیار جه‌بارى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كارگێڕی و دارایی به‌ وه‌كاله‌ت، سه‌ید سدیق كه‌پرانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر، مامۆستا نه‌جم به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ر و مامۆستایانى بەڕێزی ئایینى، پێكهاته‌ ئاینییه‌كانى وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، كه‌سایه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینی و مێوانان و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی شارى هه‌ولێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای هه‌ولێر به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ى قورئان خوێنانی كوردستان ئاهه‌نگى یادى له‌دایكبوونى شانازى جیهان و پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (محمد) درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.

ده‌سپتێكى بۆنه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێكى قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد و دواتر له‌وته‌یه‌كدا به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف پیرۆزبایى خۆى ئاراسته‌ى هه‌موو موسوڵمانانى كوردستان و جیهان كرد و ئاماژه‌یدا كه‌ مایه‌ى ئه‌وپه‌رى شانازییه‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان یادى سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى و ره‌حمه‌تى عاله‌م پێغه‌مبه‌رى مه‌زن ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف زێتر گوتى: په‌یامى راسته‌قینه‌ى پێغه‌مبه‌رى مه‌زن درودی خوای له‌سه‌ر بێت پڕیه‌تى له‌ دروست كردنى تۆوى خۆشه‌ویستى و ئاشتى و پێكه‌وه‌یى پریه‌تى له‌ لێبورده‌یى و یه‌كتر قبوڵكردن، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موومان په‌یامى پێغه‌مبه‌رى مه‌زنمان بكه‌ینه‌ بناغه‌ ى پێكه‌وه‌بوون و بره‌ودان به ‌خۆشه‌ویستى نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، هه‌روه‌ها به‌رێزیان زێتر گوتى: ئاماده‌بوونى پێكهاته‌ئاینییه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه ‌دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كوردستانى ئازیزمان خاوه‌نى داب و نه‌ریتێكی به‌هێزى پێكه‌وه‌ژیانه‌ و ته‌ئكیدى كرده‌وه‌ كه‌ بۆ پاراستى ئه‌و پێكه‌وه‌ییه‌ش كاركردنى هه‌موو لایه‌كى پێویسته‌، به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف رایگه‌یاند كوردستان كه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى پته‌وى دارێژراوه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى مه‌زن ده‌كاته‌وه‌.
دواتر چه‌ندین سروودى ئایینى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى كۆمه‌له‌ى قورئان خوێنان پێشكه‌ش كران. جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ به‌ درێژاى مانگى (ربیع الاول) له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێم یادى له‌دایكبوونى پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی ده‌كرێته‌وه‌.

Show More