هه‌واڵ و چالاكی

وەزیرى ئەوقاف پێشوازى لەبەرێز د. خالد عطیە سەرۆکى دەستەى باڵاى حەجى عێراقى دەکات

راگەیاندن وەزارەت

رۆژى  سێ شەممە 20/11/2018 لەفرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى بەوەکالەت بەیاوەرى هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان شێخ قاسم به‌رزنجى بەرێوەبەرى گشتى حەج و عومرە، جه‌مال خدر قادر پشکێنەرى گشتى به‌ وه‌كاله‌ت و سه‌ید عوزێر طه بەرێوەبەرى حەجى پارێزگای هەولێر پێشوازى کرد لەبەرێز د. خالد عطیە سەرۆکى دەستەى باڵاى حەجى عێراق وشاندێکى یاوەرى.

سەرەتا بەرێز وەزیرى ئەوقاف بەگەرمى بەخێرهاتنى شاندی میوانی کرد بۆ هەرێمى کوردستان و هیواى  گەشتێکى خۆشى بۆ خواستن. لەبەرامبەردا شاندی مێوان زۆر سوپاسى به‌ڕێز وەزیرى ئەوقاف و به‌رپرسانی وەزارەتى ئه‌وقافیان کرد کە بەم شێوازه‌ گەرم گوڕە پێشوازیان لێکراوە و هیواى سەرکەوتن و سەفرازى بۆ هەموو لایەک خواست.

هاتنى شاندی باڵاى حەجى عێراقى بۆ هەرێمى کوردستان به‌ ئامانجى زیاتر رێکخستنى پرۆسەى حەجى حاجیانى عێراق و هەرێمى کوردستانە بۆ ئەوەى بتوانن به‌یه‌كه‌وه‌ هەماهەنگى بکەن، تاوەکو باشترین میکانیزم دابنێن بۆ مەبەستى بەره‌وپێش بردنى پرۆسەى حەج  و وردەکارییەکان و هەرچى پێویستە پۆپرۆسەکە.

جێگەى ئاماژەیە دیدارەکانى بەرێز وەزیرى ئەوقاف وکاروبارى ئایینى لەگەڵ شاندی مێوان بەشێوەى فەرمى دەست پێ دەکات

Show More