هه‌واڵ و چالاكی

بەبەشدارى وەزیرى ئەوقاف و لەناو ئاپۆراى جەماوەرى خۆشەویستى شارى هەولێر ئاهەنگى یادکردنەوەى لەدایکبوونى پێغەمبەرى مەزن درودی خوای له‌سه‌ر بێت بەرێوەچوو

راگەیاندنى وەزارەت

ئەمڕۆ سێ شەممە (12/ ربیع الاول/1440)كۆچی بەرامبەر بە (2018/11/20) زایینی بەبۆنەى رۆژى لەدایکبوونى سەروەرى مرۆڤایەتى پێغەمبەرى مەزنمان محمد درودى خواى لێبێت بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى به‌ وه‌كاله‌ت بەیاوەرى هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان بەرێزان سه‌لام که‌ریم سیدان راوێژکارى وەزارەت، د. دیار جه‌بارى بەرێوەبەرى گشتى كارگێڕی و دارایی به‌ وه‌كاله‌ت، حاجى جه‌مال پشکێنەرى گشتى، حاجى نورى یاریدەدەرى بەرێوەبەرى گشتى و سه‌ید سدیق كه‌پرانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر سەردانى چەندین  مزگەوت و تەکیە و خانەقا و شوێنى پیرۆز و کرد کە ئاهەنگى یادکردنەوەى لەدایکبوونى پێغەمبەرى مەزنى درودی خوای له‌سه‌ر بێت تێدا بەرێوەدەچوو، دواتر سەردانى بازارى گەورەى شاری هەولێر و بازارى قەیسەرى و خەڵکى کاسبکار و هاوڵاتیانى کرد و لەنزیکەوە پیرۆزبایى لە هاوڵاتیانى ئازیز و خۆشەویست کرد و هیواى سەرفرازى و بەختەوەرى بۆ موسڵمانانى ئازیز خواست، زۆربەى ئاهەنگەکانى مه‌ولودى پیرۆز لەسەر ئەرکى هاوڵاتیان خۆیان بۆ خۆشەویستیان بەرامبەر به‌ پێغەمبەرى مەزن بەرێوەدەچوون، دواتر بەرێز وەزیرى ئەوقاف و شاندى وەزارەت سەردانى ئاهەنگى ناوەندى لەپارکى ناوشارى هەولێر کرد کە بەرێوەبرەایەتى ئەوقافى هەولێر بەهەماهەنگى چەند لایەنێکى تر رێکیان خستبوو کە تێیدا چەندین سروود و گۆرانى ئایینى لەلایەن هونەرمەندانى بەرێزى شارى هەولێر پێشکەش کران.

دواتر لەنێو ئاپۆراى هەزاران کەسى شارى هەولێر بەرێز وەزیرى ئەوقاف پیرۆزبایى خۆى ئاراستەى موسڵمانانى جیهان به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی کرد و ئاماژەیدا کە خۆشەویستى خاتەمى پێغەمبەران (محمد المصطفی) درودى خواى له‌سه‌ر بێت هەمووانى لێرە کۆ كردۆتەوە و هیواشى خواست کە ئەم یادە ببێتەى هەوێنى یەکریزى و خۆشەویستى قوڵکردنەوەى گیانى خۆشەویستى نێوانمان، هەروەها زێتر گووتى مایەى شانازییە هەولێرى پێشەنگ جیاواز لەسەرتاسەرى عێراق و ناوچەکە بەمشێوە بێ وێنەیە یادى لەدایکبوونى فەخرى عالەم دەکاتەوە.

جێگەى ئاماژەیە  وەزارەتى ئەوقاف لەچوار چێوەى بەرنامەیەکى پتەودا لەسەرتاسەرى هەرێم یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى مەزن دەکاتەوە.

Show More