هه‌واڵ و چالاكی

به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ئه‌وقاف خولى پێنجه‌مى په‌یمانگاى كوردستان بۆ وتار بێژان كرایه‌وه‌

ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت

ئەمڕۆیه‌كشه‌ممه‌ 2019/1/20 به‌ئاماده‌بوونى بەڕێز د. پشتیوان ساق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌وه‌كاله‌ت هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان د. دیار جه‌بارى به‌رێوه‌به‌رى گشتى کارگێری و دارایی بەوەکالەت ، د.جمیل سورچى به‌رێوه‌به‌رى په‌یمانگای کوردستان ، شێخ ئیبراهیم به‌رزنجى بڕیارده‌رى په‌یمانگا، سید كمال حسین به‌رێوه‌به‌رى پشكنین مه‌راسیمى ده‌ست پێكردنى خولى پێنجه‌مى په‌یمانگاى كوردستان بۆ شیاندن و ڕاهێنانی وپێش نوێژ و تارخوێنان کرایەوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بەخۆێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر خولەکێک وەستان بۆگیانی شەھیدان .
له‌ووته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ى كردنه‌وه‌ى خولى پێنجه‌م پێشكه‌شى كرد، بەڕێز وه‌زیرى ئه‌وقاف پیرۆزبایى خۆى ئاراسته‌ى مامۆستایانى به‌رێز كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌خولى تازه‌ بۆ به‌شداربووان خواست،دواتر به‌ڕێزیان رایگه‌یاند كه‌ په‌یمانگاى كوردستان ناوه‌ندێكى گرنگه‌ بۆ په‌ره‌پێدانى رۆشنبیرى ئایینى ووتاربێژانى به‌رێز، هه‌موو بابه‌ته‌كانیشى له‌چواچێوه‌ى بابه‌تى شه‌رعى و نیشتیمانین خزمه‌ت به‌مامۆستایان ده‌كات.
له‌ته‌وه‌ریكى دیكه‌ی وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته‌ گیانى خۆشه‌ویستى نێوان پێكهاته‌كانى كوردستان قوڵتر بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ مامۆستایانى ئایینى رۆڵى خۆیان به‌ته‌واى ببینن له‌پاراستى كلتورى پێكه‌وه‌یى نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كانى كوردستان بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف پشتیوانى له‌م ستراتیجیه‌ته‌ گرنگە ده‌كات و گوتى: شانازى ده‌كه‌ین له‌خزمه‌ت مامۆستایانى ئایینى ده‌بین به‌كردنه‌وه‌ى خولى به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانى ئاستى زانستیان، ھەروەھا ئاماژەیدا بە ڕێکخستنی گەشتی زانستی مامۆستایانی ئایینی و دەرچووانی پەیمانگا بەپێی توانای وەزارەت ئەمەش بۆزێتر کرانەوە بەڕووی جیھانی دەرەوە و شارەزابوون لە کلتوری گەلان.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ په‌یمانگاى كوردستان باره‌گاى سه‌ره‌كى له‌شارى هه‌ولێره‌ و له‌سه‌ر راسپارده‌ى كۆنفرانسى رێكخستنى گوتارى ئایینى كه‌ له‌ساڵى 2016 بریارى كردنه‌وه‌ى درا تاوه‌كو ئێستا 200 مامۆستای ئایینی به‌شدارى خولى په‌یمانگه‌یان كردوه‌ و خولى پێنجه‌میش 50 مامۆستا له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى هه‌رێم به‌شدارن و شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى مامۆستایانى ده‌ره‌وه‌ى شار ئاماده‌ كراوه‌، هه‌روه‌ها خواردن و هاتووچۆ له‌سه‌ر ئه‌ركى وه‌زاره‌ت ده‌بێت، له‌داهاتووش به‌شدارى كردنى مامۆستایانى وتاربێژ ده‌بێته‌ مه‌رجى سه‌ره‌كى ووتاردان.

Show More