په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر

زانكۆی ئەزهەر پرسیارێكی تاقیكردنەوەكانی تایبەت دەكات بەگەلی كورد و پاڵەوانێتی پێشمەرگە

1378525_785915658163346_1242817088156629743_n
مەریوان نەقشبەندی-راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف


لەتاقیكردنەوەكانی زانكۆی ئەزهەر بەشی مێژوو و شارستانیەت لەوانەی(رابونی ئیسلامی و بزوتنەوە ئازادیخوازەكان)یەكێك لەپرسیارەكان كەبووە مایەی دڵخۆشی قوتابیانی كورد لەئەزهەر و هەموو خەڵكی كوردستان “لەسەر گەلی كورد و خەباتی نەتەوەی كورد بۆ سەربەخۆیی و بەدیهێنانی دەوڵەتی كوردی و رۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگەیە لەروبەروبونەوەی تیرۆرستانی داعشدا”ئەمە یەكەمجارە لەمێژوی ئەزهەردا كە پرسیاری لەم شێوەیە لەتاقیكردنەوەكانیدا دادەنێت و بەرئەنجامی پێگەیشتنی دۆزی رەوای كورد و رۆڵی پێشمەرگەیە لە ناوچەكەدا كە ئێستا لەجیاتی هەموو دنیا تیرۆرستانی داعش دەبەزێنێ

Show More