هه‌واڵ و چالاكی

وەزیرى ئەوقاف پێشوازى کرد لەسەرۆکى دەستەى باڵاى حەجى عێراق

راگەیاندنى وەزارەت

ئەمرۆ چوارشەممە 2018/11/21 لەدیوانى وەزارەت بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف وکاروبارى ئایینى  به‌ وه‌كاله‌ت بە ئامادەبوونى هه‌ریه‌ك له‌ بەرێزان د. دیار عزه‌ددین جه‌بارى بەرێوەبەرى گشتى کارگێرى ودارایى به‌ وه‌كاله‌ت، جه‌مال خدر قادر پشكێنه‌ری گشتی، قاسم ڕه‌سول بەرزنجى بەرێوەبەرى گشتى حەج و عومرە پێشوازى کرد لەبەرێز د. خالد عطیە سەرۆکى دەستەى باڵاى حەجى عێراقى و شاندى یاوەرى. لەدیدارێکدا بەڕێز وەزیرى ئەوقاف بەناوى وەزارەتەوە بەخێرهاتنى شاندی میوانى کرد بۆ هەرێمى کوردستان و هیواى سەرکەوتن و کاتێکى خۆشى بۆ خواستن، و دواتر بەرێز خالد عطیه‌ سوپاسى بێ پایانى بۆ بەرێز وەزیرى ئەوقاف وکاروبارى ئایینى بەرپرسانى وەزارەت دەربڕى بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى لەکاتى گەیشتنیان بۆ هەرێمى کوردستان لێیان کرا، پاشان پرۆسە تەکنیکییەکانى حەجى عێراق بەگشتى و ووردەکارى  پرۆسەکە و خزمه‌تگوزارییەکانى بۆ بەرێز وەزیرى ئەوقاف شیکردەوە بەتایبەتى لەڕووى نیشتەجێ بوون و تەندروستى و هاتووچۆ هەروەها میکانیزم و شێوازى  گەشتى عومرەکاران.

دواتر بەرێز سەرۆکى دەستەى باڵاى حەجى عێراق داواى لەبەرێز وەزیرى ئەوقاف کرد کە شێوازى پەیوەندیەکانییان پەرەپێبدەن و توند و تۆڵ ترى بکەن، هەروەها رۆڵى هەرێمى کوردستانى بەرزنرخاند بەتایبەتى لەبەره‌وپێش بردنى پرۆسەى حەجى ساڵانە و داواى کرد کە لەسەر بنەمای پێشخستن و پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى حەج و گەشتى عومرە پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وەزارەتى ئەوقاف بدەن، بۆ ئەمەش چەند خاڵێکى خستەڕوو. دواتر بەرێز وەزیرى ئەوقاف دووبارە خۆشحاڵى خۆى بەسەردانى بەرێزیان دەربرى و تەئکیدى کردەوە کە لەسەر بنەماى بەرژەوەندى خزمەتکردنى حاجیان و هاوڵاتیان پەرەر بە پەیوەندیەکانییان دەدەن و هەر بڕیارێکیش پێویست بکات لەو بارەیەوە کە بەرژەوەندى گشتى تێدا بێت دەیدەن .

Show More