له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزهه‌واڵ و چالاكی

له‌ژێر چاودێری وه‌زیرى ئه‌وقاف مه‌راسیمى ده‌رچوون بۆ ٢٩ خاتوون به‌رێوه‌چوو كه‌ هه‌موو قورئانى پیرۆزیان له‌به‌ركردووه‌

ڕاگەیاندنی وەزارەت

ئەمڕۆ دووشەممە 2019/1/21له‌ژێر چاودێری بەڕێز د.پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى به‌وه‌كاله‌ت و ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان د. دیار جه‌بارى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كارگێڕی و دارایی به‌ وه‌كاله‌ت، عومه‌ر رشید طه به‌رێوه‌به‌رى بنكه‌ى له‌به‌ر كردنى قورئانى پیرۆز و مێوان و کەس و کاری قوتابیان له‌هۆڵى نانه‌كه‌لى شارى هه‌ولێر مه‌راسیمى ده‌رچوون بۆ ٢٩ خاتوون به‌رێوه‌چوو كه‌ له‌بنكه‌ى له‌به‌ر كردنى قورئانى پیرۆزی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌موو قورئانى پیرۆزیان له‌به‌ر كرده‌وه‌.

له‌وته‌یه‌كدا بۆ قوتابیان پێشكه‌شى كرد به‌ڕێز وه‌زیرى ئه‌وقاف پیرۆزبایى خۆى ئاراسته‌ى ئه‌و خاتوونانه‌ كرد كه‌ توانیویانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باش سه‌ركه‌وتوو به‌شدار له‌خوله‌كه‌ بكه‌ن به‌ئاواتى خۆیان بگه‌ن، ئه‌ویش له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆزه‌، و هیواى بۆ ده‌رچووان خواست كه‌ له‌رێگه‌ى ئه‌م كاره‌ گرنگه‌ى كردوویانه‌ كه‌ هه‌موو به‌شدار بووان ماندوو بونێكى زۆریان  بینیووه‌ تاوه‌كو به‌ئامانجى كاره‌ بكه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌  ئه‌مه‌ بكه‌نه‌ بنه‌مایه‌كى گرنگ بۆ په‌روه‌رده‌كردنى نه‌وه‌كانى داهاتوومان له‌سه‌ر بنه‌ماى خۆشه‌ویستى بۆ ئایینى پیرۆز و ووڵات و نیشتیمانى شیرینمان، چونكه‌ یه‌كێك له‌ بنه‌ما گرنگه‌كانى ئایینى پیرۆزمان خۆشه‌ویستى خاك و نیشتیمان و په‌روه‌رده‌كردنێكى ته‌ندروست و زانستییه‌. بۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان پێویسته‌ كه‌ ووزه‌ و تواناى خۆمان زێتر به‌گه‌ڕ خه‌ین به‌ئامانجى پێشخستنى وڵاته‌كه‌مان له‌هه‌موو بواره‌كان، چونكه‌ به‌راستى ئێوه‌ ته‌واوكه‌ری پرۆسه‌كه‌ن و نیشتیمانیش چاوى له‌ ئێوه‌یه‌ى نه‌وه‌ى داهاتووه‌، هه‌روه‌ها ڕایگەیاند کە مەراسیمی ئەمڕۆ بۆمان دەسەلمێنێ کە ئافرەتی کورد خاوەنی ووزە و توانای بەھێزە دەتوانێ لەھەموو بوارێکدا سەرکەوتووبێت، نمونەش ئەم پۆلە خاتوونەیە کە ئەمڕۆ ھەموو قورئانی پیرۆزیان لەبەر کردووە.

جێگەی ئاماژەیە  لەماوەی شەش ساڵی خوێندن یەکەم ئه‌مه‌ وەجبەی دەرچوونی بنکەی  کوردستانە و خوێندنیش بەردەوامی دەبێت.

Show More