پێکەوە ژیانی ئایینیهه‌واڵ و چالاكی

مێزگردى ئازادى ئایینى له‌ نێوان ئه‌مریكا و كوردستان به‌شێوه‌ى ئۆنلاین به‌رێوه‌چوو

وه‌زیری ئه‌وقاف: به‌ پشتیوانى به‌رده‌وامى رێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم گیانى پێكه‌وه‌یى له‌نێوان پێكهاته‌كان له‌ لوتكه‌دایه‌ و هه‌مووان به‌شدارى كارایان له‌ وڵاته‌كه‌دا هه‌یه‌

ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 2020/5/21 هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژ فره‌چه‌نشى فه‌رهه‌نگى،  مێزگردێكى  كراوه‌ له‌ نێوان (ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و كوردستان) به‌رێوه‌چوو، له‌ مێزگرده‌كه‌ نزیك هه‌شتا  كه‌سایه‌تى گرنگى دبلۆماسى و ئایینى و فه‌رهه‌نگى له‌سه‌ر ئاستى جیهان  به‌شداریان تێداكرد.

له‌ وته‌یه‌كدا به‌رێز د. پشتیوان سادق  وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى روناكى خسته‌ سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى له ‌كوردستان و رایگه‌یاند: به‌ پشتیوانى به‌رده‌وامى رێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان، سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم گیانى پێكه‌وه‌یى له‌نێوان پێكهاته‌كان له‌ لوتكه‌دایه‌ و هه‌مووان به‌شدارى كارایان له‌ وڵاته‌كه‌دا هه‌یه‌. وه‌زیرى ئه‌وقاف رایگه‌یاند: مێژووى پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كانى كوردستان بۆته‌ به‌شێكى دانه‌بڕاو له‌ ژیان و ئادابى كورده‌وارى به‌شێوه‌یه‌ك كوردستان بۆته‌ وڵاتى هه‌مه‌ره‌نگ و هه‌مه‌ ئایین و نه‌ته‌وه‌،  پێكه‌وه‌ن و هه‌ر پێكه‌وه‌ش ده‌مێننه‌وه‌ و به‌شدارن له‌ بونیادنان و شارشتانیه‌تى وڵاته‌كه‌ماندا.

هه‌موو  پێكهاته‌یه‌ك به‌پێى یاساكانى هه‌رێم مافى پارێزراوه‌ و به‌بێ جیاوازى، وێراى ئاماژه‌دان به‌ رێكخستنى چه‌ندین دیدارى په‌ره‌پێدانى ئاشتى و خۆشه‌ویستى و گیانى پێكه‌وه‌یى له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

دیداره‌كه‌ به‌به‌شدارى سام براونك  باڵوێزى گه‌ریده‌ى ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئازادى ئایینى و گریگ میشێل سه‌رۆكى مێزگردى ئازادى ئایینى نێوده‌وڵه‌تى له‌ واشنتۆن و خاتوو به‌یان سامى عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ واشنتن  و چه‌ندین كه‌سایه‌تى ئایینى  و فه‌رهه‌نگى و دیبلۆمات به‌شداریان تێدا كرد.

Show More