هه‌واڵ و چالاكی

بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف کۆبوونەوەی بەرپرسانی راگەیاندنی ئەوقافەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

 کاری ڕاگەیاندن بەرپرسیاریەتیە،  بۆیە پێویستە ئەوپەری توانا بۆخزمەت کردنی راگەیاندنی ئایینی بەکار بھێنن

ڕاگەیاندنی وەزارەت

ئەمڕۆ یەکشە ممە 2019/9/22 لەدیوانی وەزارەت بەئامادەبوونی بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبوونەوەی تایبەت بە بەرپرسانی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و تێبینەرایەتییەکانی سەر بەوەزارەت بەڕێوەچوو، سەرەتای کۆبونەوەکە وەزیری ئەوقاف بەخێرھاتنی ھەموولایەکی کرد و ڕایگەیاند ڕۆڵی ڕاگەیاندن بەتایبەتی لەسەردەمی ئێستا یەکجار بایەخ و گرنگی ھەیە پێویستە لەسەر ڕاگەیاندنی ئەوقافەکان رۆڵی کارا بگێرن لە گەیاندن و پەخش کردنی چالاکی و پرۆژەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی،

بەبێ جیاوازی کار بکەن بۆ قوڵکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و پێکەوەیی، ئەمە وێڕای ھەبوونی پلانی کار و رێکخستنی کاتی گونجاو و لەبار  بۆ وەشانی پەیامی راستەقینەی کارەکان و چالاکییە بەردەوامەکانی وەزارەت لەسەرتاسەری کورستان، وەزیری ئەوقاف تەئکیدی لەکارنامەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی کوردستان کردەوە بۆ کارکردنی چوار ساڵی ئایندە و شێوە و میکانیزمی کارکردنی بەووردی خستە روو، ئەمە وێڕای بەئەرشیف کردنی چالاکییەکان، دانانی سیستمێکی پەیوەندی تەکنەلۆژی بەھێز لەنێوان بەرپرسانی ڕاگەیاندن پشتیوانی کردنیان،

ھەروەھا کارکردنی بەتیم بەئامانجی گەیاندنی ئامانجە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم و پێدانی پەیڕەوی کارکردنی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وێرای پەیرەوکردنی سیستمی ڕێزلێنان و پادشت کردن بۆ ئەو ڕاگەیاندنانەی کاران و  کارەکانیان بە سەرکەوتووی جێبەجێ دەکەن.

دواتر  بوار درا بەرپرسانی ڕاگەیاندنی ئەوقافەکان چەندین خاڵ و پێشنیار کران بەئامانجی بەرەوپێش چوون  و چەند بریارێکی پێویستیش لەبارەیانەوە دران .

Show More