ئایینی مه‌سیحیبه‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی مه‌سیحیه‌كانپێکەوە ژیانی ئایینیهه‌واڵ و چالاكی

به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح، وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینی پێشوازى له‌ فه‌رمانبه‌رانى كریستیان ده‌كات

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌  به‌رێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح سه‌لامى خوداى لێبێت پێشوازى كرد له‌خوشك و برایان و فه‌رمانبه‌رانى كریستیان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت، به‌رێزیان به‌گه‌رمى پیرۆزبایى خۆی ئاڕاسته‌كردن و هیواى جه‌ژنێكى خۆش و كامه‌رانى بۆ خواستن.

ھەربەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح سه‌لامی خوای لێببێت بەڕێزیان دیاری تایبەتی بەخشیە سەرجەرم فەرمانبەران، له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ران خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیر ده‌ربڕی و سوپاس و ستایشی خۆیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزیان كرد بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ی به‌رده‌وامه‌ی كه‌ له‌كاری رۆژیانه‌یان لێیان ده‌كات.

Show More