پێکەوە ژیانی ئایینیهه‌واڵ و چالاكی

پێکھاتە ئاینیەکانی کوردستان جەژنی رەمەزان پیرۆز دەکەن

 بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانى ئازيز دەکات.

بەناوی سەرجەم پێکھاتە ئاینییەکانی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی  موسڵمانانی کوردستان و جیھان دەکەین، ئاواتەخوازین ئەم جەژنە ببێتە ھۆکاری  زێتر قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەیی و برەودان بەئاشتی و خۆشەویستی نێوان ھەموو پێکھاتە ئایینییه‌کانی کوردستان. ھەموومان پێکەوە لەخوای گەورە دەپارێینەوە کۆتایی بە دەرد و ناخۆشی بێ و مرۆڤایەتیش پارێزراو بکات .

جەژنتان پيرۆز

 

بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی 

2020/5/23

Show More