هه‌واڵ و چالاكی

به‌چاودێری وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی دیدارى ئازادى ئایینه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو

ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2018/12/24 به‌ چاودێری به‌رێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى به‌ وه‌كاله‌ت و ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان سه‌لام كه‌ریم سیدان ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت، د.دیار عزه‌ددین جه‌بارى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كارگێڕی و دارایی به‌ وه‌كاله‌ت ، د. عبدالله گرتكى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، نوری قادر عبدالله یارده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، ئەمیر عوسمان مه‌ولود بەڕێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینی، سه‌ید سدیق كه‌پرانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر، نه‌جم عه‌بدوڵڵا كاكل به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر  و به‌رپرسانى حكومى حزبى و په‌رله‌مانتاران  مامۆستایانی ئایینی ئیسلامی و پێكهاته‌ ئایینییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى به‌هه‌ماهه‌نگى تۆڕى رێكخراوه‌كان دیدارێكى بۆ چوار پێكهاته‌ى ئایینى رێكخست.

سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌  به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف به‌خێرهاتنى هه‌موولایه‌كى كرد و له‌ وتارێكدا به‌بۆنه‌ى كردنه‌وى دیداره‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ كلتورى هه‌رێمی كوردستان پڕیه‌تى له‌خۆشه‌ویستى و ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان پێكهاته‌كان و جوانترین نمونه‌ش كۆبوونه‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستانه‌ لێره‌، له‌م دیداره‌ گرنگه‌ به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف رایگه‌یاند كه‌ وه‌كو وه‌زاره‌ت هه‌موو توانایه‌ك به‌كار ده‌هێنین بۆ قوڵتركردنه‌وه‌ى گیانى خۆشه‌وستى نێوان ئاینه‌كان و بێگومان ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌سه‌روه‌رییه‌كانى میلله‌ته‌كه‌مان و خوێنى شه‌هیدانى بزوتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى كوردستان و خه‌باتى بێ ووچانى هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ پارێزه‌رى راسته‌قینه‌ى مافه‌كانى پێكهاته‌كانى كوردستانن. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئێستا خاوه‌نى سه‌روه‌رییه‌كى گه‌وره‌یه ‌كه‌ توانیویه‌تى  دوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى  گشتى بۆ پێكهاته‌كانى مه‌سیحى و ئێزیدى دابمه‌زرێنێ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌دیوانى وه‌زاره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئایینه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌كان به‌پێ یاساى ژماره‌ 5 ساڵى 2015 په‌رله‌مانى كوردستان .

له‌به‌شێكى ترى وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ راپۆرته‌ جیهانییه‌كانى تایبه‌ت به‌باتى پێكه‌وه‌ژیان عێراق له‌ خراپترین ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى تێدا پێشێل ده‌كرێ  پێچه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان لانه‌ و په‌ناگه‌ى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌یه‌ به‌ێ جیاوازى و ئینتیماى ئایدۆلۆژى .

دواتر هه‌ر یه‌ك له‌به‌رێزان روناكبیرى گه‌له‌كه‌مان مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، به‌رێز قه‌شه‌ زیا كه‌سایه‌تى ئایینى مه‌سیحى، پیر خدر سلێمان ئێزیدى ناس و فه‌هیم فه‌رهه‌نگ  له‌ ئاینى به‌هائییه‌كان  هه‌ریه‌كه‌یان به‌بابه‌تێكی گرنگى پێكه‌وه‌یى و گرنگیدانى زێتر و پاراستنى پێكه‌وه‌ژیان  ووته‌كانیان خسته‌روو، هه‌مووانیش جه‌ختیان له‌پاراستنى شوناس و ناسنامه‌ و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ كه‌ ووڵاتى هه‌مووانه‌ و هه‌مووانیش به‌رگریكار و پارێزه‌رى ئه‌و  نیشتیمانه‌ شیرینه‌ بین.

دواتر ڕێز لێنانی تایبەت پێش کەش بەمامۆستایانی  بەشدار بووی دیدارەکە کرا.

Show More