هه‌واڵ و چالاكی

پەیامی پیرۆزبایی بۆ خوشک و برایانی کریستیان

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح سه‌لامی خودای لێبێت، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە جیھان به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی دەکەین، پەیامی پێغەمبەر مەسیح ئاشتی و خۆشەویستی و لێبووردەییە. ئومێدەوارین ھاتنەوەی ئەم جەژنەتان گیانی پێکەوەیی لە ووڵاتە شیرینەکەمان قوڵتر بکاتەوە و بەخۆشی كامه‌رانیش بۆ ھەموو مرۆڤایەتی بگەڕێتەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

2018/12/24

Show More