به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌هه‌واڵ و چالاكی

تیروپشكی كۆمپانیاكانی حه‌ج ئه‌نجامدرا

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌

ئه‌مرۆ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئه‌كره‌م سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ به‌ وه‌كاله‌ت و لیژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ و به‌رێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌، تیروپشكی كۆمپانیاكانی حه‌ج بۆ ئه‌مساڵ ٢٠١٩ ئه‌نجامدرا.

له‌ سه‌ره‌تای تیروپشكه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌كره‌م سه‌عید كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ بۆ ئاماده‌بووان باس كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌كه‌ كرا، دواتریش تیروپشكه‌كه‌ به‌ جیا جیا بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ئه‌نجامدرا و ژماره‌ی (104) كۆمپانیا ناویان ده‌رچوو بۆ هاوه‌ڵی كردنی حاجیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ و (٤٦) كۆمپانیاش به‌ یه‌ده‌گ ده‌رچوون.

Show More