ئایینی مه‌سیحیبه‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی مه‌سیحیه‌كانپێکەوە ژیانی ئایینیهه‌واڵ و چالاكی

وەزیری ئەوقاف پێشوازی لە بەتریاک مار ئەغناتیوس یوسفی سێیەم یۆنان بەتریاکی سریان کاسۆلیکی ئەنتاکی و شاندێکی یارەوەری کرد

وەزیری ئەوقاف: ھەرێمی کوردستان لانەو ماڵی ھەموو پێکھاتەکانە

ڕاگەیاندنی وەزارەت

ئەمڕۆ شەممە ٢٤⁄٨⁄٢٠١٩ لەفرۆکە خانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەئامادەبوونی بەڕێزان رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆ،  ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ، خالد جه‌مال ئه‌لبێر بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحییەکان پێشوازی کرد بەتریاک مار ئەغناتیوس یوسفی سێیەم يۆنان بەتریاکی سریان کاسۆلیکی ئەنتاکی و شاندێکی باڵای یاوەری، بەگەیشتنیان  شاندی مێوان بەگەرمی پێشوازی گەرمیان لێکرا.

لەوتەیەکدا بەڕێز وەزیری ئەوقاف وێرای بەخێرھاتنی شاندی مێوانی بۆ کوردستان، ڕایگەیاند ھەرێمی کوردستان لانە و ماڵی ھەموو پێکھاتەکانە و مایەی شانازییە بۆ گەلی کوردستان بوونەتە نمونەی ئاشتی و خۆشەویستی پێکەوەیی، بەشێوەیەک ھەموو جیھان سەرسامە بەو لێبووردەییه‌ی کە بناغەیەکی پۆڵایین و مێژووی ھەیە، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان تەئکیدی کردەوە  بۆ زێتر پاراستنی ئاشتی و پێکەوەیی نێوان پێکھاتەکانی کوردستان  پشت دەبەستین بەپلان و ستراژیەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە بەشێوەیەکی روون کاردەکات بۆ خزمەتی گشتی و گرنگیدانی ھەمەلایەنە.

جێگەی ئاماژەیە شاندەکە لەماوەی مانەوەیان چەندین دیداری گرنگ لەکوردستان ئەنجام دەدەن.

Show More