هه‌واڵ و چالاكی

به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى ئەوقاف كۆبوونه‌وه‌ى بۆرد و ئه‌نجومه‌نى باڵای زانستى وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو

وەزیری ئەوقاف: مزگه‌وت مه‌ڵبه‌ندێكى ئایینى  گرنگه‌، هه‌رچى پێویست بێت بۆبه‌ره‌وپێش بردنى ئه‌نجامی دەدەین

راگه‌یاندن وه‌زاره‌ت

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2019/9/24 به‌سه‌رپه‌رشتى بەڕێز د.پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى و بە به‌شدارى ئه‌ندامانى بۆردی وەزارەت و ئه‌ نجومه‌نى زانستى وه‌زاره‌ت  راوێژكاران و به‌رێوه‌به‌رە گشتىیەكان بەڕێوەچوو.

سه‌ره‌تا به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف به‌خێرهاتنى سەرجەم به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كرد و  ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ بریار و ڕاسپارده‌كانى كۆنفرناسى رێكخستنى گوتارى ئایینى كه‌ له‌ساڵى 2016 به‌به‌شدار زیاتر له‌ 500 مامۆستاى ئایینى له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو،  هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هێڵه‌ گشتییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى و دانانى رێچكه‌یه‌ك بۆ‌ مه‌به‌ستى كاراكردنى ئه‌و خاڵه‌ گرنگانه‌ى پێویسته‌ به‌هێزتر بكرێن بۆ خزمه‌تى مامۆستایانى به‌رێز، به‌تایبه‌تى مزگه‌وت كه ‌وه‌ك ده‌زگایه‌كى ئایینی گرنگ و مه‌ڵبه‌ندێكى ئایینى گرنگى پێ بدرێت و هه‌رچى پێویست بێت بۆبه‌ره‌وپێش بردنى ئه‌نجام بدرێت بەپشت بەستن بەبنەما پیرۆزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و دەقەکانی قورئانی پیرۆز گرنگى دان به‌ ته‌وه‌رى ووتاره‌كانى هه‌ینى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامی کوردستان

و پێداچوونه‌وه‌ به‌ میلاكاتى وه‌زاره‌ت و رێكخستنى به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هاوسه‌نگى تێدا بێت، هەروەها په‌ره‌پێدان بە توانستى مامۆستایان ووتاربێژان به‌كردنه‌وه‌ى خولی و راهێنان له‌لایه‌ن كه‌سانى پسپۆره‌وه‌، و ئه‌نجامدانى گه‌شتى زانستى بۆ مامۆستایانی بەڕێز.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری ئەوقاف جەختی لەسەر گرنگى دان  به‌ بوارى پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى و پاراستنى كه‌ بۆته‌ كلتور و یه‌كێك له‌ جوانى و شانازییه‌كانى كوردستان، و گرنگى دان به‌ حوجره‌كانى فه‌قێیان و دانانى به‌رنامه‌رێژه‌یه‌كى زانستى به‌هێز و هێنانى مامۆستاى به‌توانا و هاندانى هاونیشتیمانیان بۆ به‌شدارى كردنى رۆڵه‌كانیان و‌ به‌ره‌وپێش بردنى حوجره‌كانى فه‌قێیان كه ‌به‌شێكه‌ له‌كه‌لتورى میلله‌تەكه‌مان. پاشان باس لە گرنگى دان به‌بۆنه‌ و مه‌راسیمه‌ ئایینییه‌كان به‌تایبه‌تى بۆ نه‌ ئایینیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرا، و پاراستنى شوێنه‌واره‌ ئاینیه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ى موڵكه‌كانى وه‌زاره‌ت سه‌رژمێرى كردنى موڵكه‌كان  و به‌ئه‌لیكترۆنى كردنیان، رێكخستنه‌وه‌و خزمه‌تى زیاتر بۆ كاروبارى حه‌ج وعومره‌ى كوردستان و چه‌ندین خاڵى ترى گرنگ كە سه‌رجه‌میان خزمه‌ته‌ به‌پرۆژه‌ى ئایینى و هاوڵاتیانى ئازیزى كوردستان.

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌سەرجەم خاڵە پێشنیارکراوەکان به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ بڕیارى كردارى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی بۆ  ئه‌نجام ده‌درێت.

Show More