هه‌واڵ و چالاكی

وه‌زیرى ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ راوێژكار و به‌رێوه‌به‌رە گشتییەكان و بەڕێوەبەری ئەوقافی شارەكان و تێبینه‌رانی ئەوقافەكان كۆبوه‌وه‌

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/24 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت بەڕێز د.پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌سه‌رپه‌رشتى كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی ئەنجامدا لەگەڵ راوێژكار و به‌رێوه‌به‌رە گشتییەكان و بەڕێوەبەری ئه‌وقافى شارەكان بەرپرسی تێبینه‌رایه‌تى ئەوقافەكان كۆبووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا سەرەتا بەڕێزیان به‌خێرهاتنى سەرجەم به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنى ستراتیژیه‌تى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، بەتایبەتی ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌ركردوه‌، و به‌هیچ جۆرێك نابێت فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت كه‌مته‌رخه‌مى له ‌كاره‌كانیان بكه‌ن، هەروەها زێتر گوتی: مامۆستایانى به‌رێزى ئایینى جێگه‌ى رێزلێنانن، بۆیه‌ ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر ئێوه‌ى به‌رێز ده‌ستنیشانى هه‌موو ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌ بكه‌ن كه‌ توانیویانه‌ رۆڵیان هه‌بێ له‌خزمه‌تى گه‌یاندنى په‌یامى پیرۆزى ئاییندان به‌ده‌ر له‌مه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌ چوار چێوه‌ى مه‌راسیمێكى شایسته‌دا رێز له‌و مامۆستایانه‌ ده‌گرێت كه‌ به‌هۆى ته‌مه‌نیانه‌وه‌ خانه‌نشین بوونە، پاشان جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە بنه‌ماى سه‌ره‌كى و پێكه‌وه‌بوون له‌ وڵاته‌ شیرینكه‌مان پاراستنى گیانى خۆشه‌ویستى و پێكه‌وه‌ییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك كار بۆ بابه‌تى پێكه‌وه‌ژیانى ئایینی بكه‌ین.
دواتر بەڕێز وه‌زیرى ئه‌وقاف سوپاسى خۆى ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتییەكان كرد كه ‌له ‌ماوه‌ى رابدوو توانیویانه‌ شه‌و و ڕۆژ بخه‌نه‌ سه‌ریه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردنى رێنمایى كاره‌كانى وه‌زاره‌ت كه‌ ئامانجیان گه‌یاندنى په‌یامى پیرۆزه‌ و خزمه‌ت كردنى هاونیشتیمانیانى ئازیزه‌.

Show More