هه‌واڵ و چالاكی

بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی حه‌زره‌تی مەسیح سەلامی خوای لێبێت وەزیری ئەوقاف بەیاوەری شاندێک سەردانی کەنیسەی ماریوحەننا دەکات

ڕاگەیاندنی وەزارەت
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥⁄١٢⁄٢٠١٨ بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسی پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێت بەڕێز د . پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی به‌ وه‌كاله‌ت بەیاوەری شاندێک کەپێکھاتبوون لە ھەریەک لەبەڕێزان د. دیار عزه‌ددین جه‌باری بەرێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی به‌ وه‌كاله‌ت، خیری بۆزانی بەرێوەبەری گشتی ئێزیدییەکان، مامۆستا مەلا نیاز سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ئەمیر عوسمان مه‌ولود بەڕێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینی، شێخ ئیبراھیم به‌رزنجی بەڕێوەبەری ئیرشاد و سه‌ید سدیق كه‌پرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر و نوێنەری پێکھاتە ئاینییەکانی وەزارەت و کۆمەڵێک لە مامۆستایایی ئایینی بەڕێز سەردانی کەنسیەی ماریوحنای لەشاری ھەولێر کرد لەلایەن قەشە و پیاوانی ئایینی مەسیحی پێشوازیان لێکرا.
له‌ دیداره‌كه‌دا بەڕێز وەزیری ئەوقاف بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانی کریستیان کرد لەجیھان و ھەرێمی کوردستان ھیوای جەژنێکی خۆش و کامەرانی لەسایەی پێکەوەژیانی ھەرێمی کوردستان بۆخواستن.

Show More