هه‌واڵ و چالاكی

بەیاننامەیەک لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەربارەی ئەو ڤیدیۆیەی لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە

 

بەناوی خودای گەورە و میھرەبان

لەدوو ڕۆژی رابردوو ڤیدیۆیەک لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان  بڵاو بۆتەوە تیایدا دووکەسی نابەرپرس و لەھەموو ئادابێکی ئایینی کۆمەڵایەتی مرۆڤی، بێ ڕێزی بە ھەندێ نوسراوی ئایینی دەکەن کەلەسەر ڕێگایەک دانراوە، گەرچی کەسەکان و شوێنەکە نەزانراوە کوێیە  به ڵام لەگەڵ ئەوەشدا  ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە کردەوە تێکدەرانە دەکەین کە ئاشتی کۆمەڵایەتی تێک دەدەن.

بۆیە ئەرکی ھەموو ھاونیشتیمانییەکە بەبێ جیاوازی کە ھەر زانیارییەکیان ھەیە دەربارەی بکەرانی ئەم ڕوداوە، ئاگاداری ئێمە وەک وەزارەت بکەنەوە تاوەکو لە ڕێگەی یاساوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین .

داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان دەکەین تاوانباران بدۆزنەوە بەسزای خۆیانیان بگەێنن، ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە کاری لەپێشینەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ھەموولایەکە و بەڕێوەبەرایەتی یاسایی ڕێکاری پێویست ئەنجام دەدات .

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

2019/8/25

Show More