هه‌واڵ و چالاكی

وه‌زیرى ئه‌وقاف پێشوازى له‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نج و لاوی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانى ده‌ڤه‌رى شه‌نگال ده‌كات

ده‌ڤه‌رى شه‌نگال یه‌كێك له‌ جوانترین تابلۆكانى پێكه‌وه‌ژیانى  كوردستانە

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2019/9/25 به‌بۆنه‌ى ساڵیادى  ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى گه‌لى كوردستان  له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت به‌رێز د.پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى پێشوازى كرد له‌ژماریه‌كى به‌رچاوى گه‌نجان و لاوانى پێكهاته‌ جیاوازه‌كانى ده‌ڤه‌رى ره‌نگینى شه‌نگال.

له‌میانى پێشوازى كردنه‌كه‌دا به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف رایگه‌یاند: مایه‌ى خۆشحاڵییه‌ كه‌ ئه‌مرۆ پێشوازى ده‌كه‌ین له‌ كۆمه‌ڵێك له‌گە‌نجان و لاوانى خوێنگه‌رمى ده‌ڤه‌رى ره‌نگینى شه‌نگال، چونكه‌ ناوچه‌كه‌تان یه‌كێكه‌ له‌ جوانترین تابلۆى پێكهاته‌كانى كوردستان، ئێوه‌  نمونه‌ى خۆشه‌ویستى و گیانى پێكه‌وه‌ین، هه‌روه‌ها زێتر گوتى: كوردستان ماڵ و لانه‌ى هه‌مووانه‌، كوردستان  لانكه‌ى پێكه‌وه‌یى و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یه‌، خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانى میلله‌تەكه‌مان بۆ هه‌مووان بووه‌ تاوه‌كو به‌خۆشى ئارامى پێكه‌وه‌ بژین.

بێ گومان هه‌موو پێكهاته‌كانیش به‌شدارن له‌شۆرش و به‌رخودان و بەرگرییه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان، ئاینده‌ى وڵاته‌كه‌مان له‌ده‌ستى گه‌نجان و لاوانى وه‌ك ئێوه‌ى ره‌نگیندایه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێش چوون و گرنگى دان به‌ خوێندن و زانست و زانیارى سه‌رده‌مى بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ ئاواتى له‌ مێژینه‌ى كوردستانى شیرینمان.

Show More