ئایینی مه‌سیحیبه‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی مه‌سیحیه‌كانپێکەوە ژیانی ئایینیهه‌واڵ و چالاكی

بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی کەنیسەی شەقڵاوە دەکات

وەزیری ئەوقاف: شەقڵاوە شاری جوانی و پێکەوەژیانە، شاری مێژوو و شۆرشە، شاری ئایین و پێکھاتەکانە، شەقڵاوە پڕە لەسەرکەوتن و بەرگری

راگەیاندنی وەزارەت

ئەمرۆ ٢٥⁄١٢⁄٢٠١٩  بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن بەبۆنەی جەژنی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لێبێت، بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەشاری شەقڵاوەی پێکەوەژیان، سەردانی کەنسیەی شەقڵاوەی کردو جەژنە پیرۆزەی ئاراستەی خوشک برایانی مەسیحی کرد و ھیوای جەژنێکی خۆش و کامەرانی بۆ خواستن.

لەمیانی سەردانەکە وەزیری ئەوقاف رایگەیاند: شەقڵاوە شاری جوانی و پێکەوەژیانە، شاری مێژوو و شۆرشە شاری ئایین و پێکھاتەکانە شەقڵاوە  پڕە لەسەرکەوتن و بەرگری، هه‌روه‌ها زێتر گووتی: شارەکەتان جوانترین نمونەی پێشکەشی کوردستان و ناوچەکە کردووه‌.

لەبەرمبەردا قەشەی کەنیسەی شەقڵاوە سوپاسی گرنگی و پشتیوانی بەرێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد  بۆ مەسیحییەکان بەگشتی سوپاسی ھاتنی بەڕێزیانی کرد بۆ کەنیسەی شەقڵاوە دووپاتی برەودانی زێتری  ئاشتی و خۆشەویستی لەنێوان پێکھاتەکانی کوردستان و شەقڵاوە کردەوە.

Show More