هه‌واڵ و چالاكی

وه‌زیرى ئه‌وقاف پێشوازى له‌ كونسوڵى ئێران ده‌كات

ڕاگەیاندنی وەزارەت

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2019/8/26 له‌ دیوان وه‌زاره‌ت به‌رێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى بەئامادەبوونی د. دیار جباری بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی ب وه‌كاله‌ت پێشوازى كرد له‌به‌رێز نه‌سروڵلا ره‌شنودى كونسوڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ هه‌ولێر.

له‌دیداره‌ كه‌دا بەڕێز وه‌زیرى ئه‌وقاف به‌خێرهاتنى كونسوڵى به‌رێزى كرد و رایگه‌یاند كۆمارى ئیسلامى ئێران وه‌ك دراوسێیه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگه‌ و له‌ رابردوو ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ره‌نگى داوه‌ته‌وه،‌ بۆیه‌ په‌یوه‌ندیه‌كى دیرۆكى له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌یه ‌و پێویسته‌ په‌ره‌ى زێتر به‌ په‌یوندییه‌كانمان بده‌ین ، وه‌زیرى ئه‌وقاف له‌باره‌ى پێكه‌وه‌ ژیان له‌هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند ره‌وشى پێكهاته‌كانى  هه‌رێمى كوردستان له‌بارێكى زۆر باشدایه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كى تۆكمه‌ له ‌نێوان ئاینه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌ هه‌مووشیان نوێنەرایه‌تى خۆیانیان هه‌یه‌.

بۆ بره‌ودانى زیاترى بە پەیوەندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا وه‌زیرى ئه‌وقاف ئاماده‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى نیشاندا به‌مه‌ستى گرێدانى په‌یوه‌ندى به‌هێزى هه‌ردوولا.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركونسوڵى كۆمارى ئیسلامى له‌هه‌ولێر پیرۆزبایى ئاراسته‌ى به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى كرد به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كار بوونى به‌رێزیان له‌كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند كه‌ بوونى به‌رێز د. پشتیوان سادق له‌م پۆسته‌دا زۆر گرنگه‌ خاڵى زۆر هاوبه‌ش و گرنگ له‌نێوان گه‌لى كوردستان كۆمارى ئیسلامى ئێراندا هه‌یه‌، ئێمه‌ له‌رابردوودا پشتیوانتان بووین و له‌داهاتووش هه‌ر واده‌مێنینه‌وه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان بره‌و پێ بده‌ین به‌ ئامانجى خزمه‌تى هه‌ردوولاهه‌روه‌ها هیواى خواست په‌یوه‌ندیه‌كى تایبه‌ت له‌نێوان كه‌مایه‌تییه‌كانى ووڵاتى ئێران وهه‌رێمى كوردستان دروست بكرێ به‌ئامانجى ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش كه‌ خزمه‌تى گشتى تێدا بێت و بره‌و به‌ گیانى خۆشه‌ویستى نێوان هه‌ردوولا بدات.

Show More