هه‌واڵ و چالاكی

به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى ئه‌وقاف كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى بۆردى وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2018/11/27 له ‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز د.پشتیوان سادق عبدالله وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌وه‌كاله‌ت و ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان د.. دیار عزه‌دین جه‌بارى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كارگیرى ودارایى به‌ وه‌كاله‌ت، د. عبدالله گرتكى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان، جمال خضر پشكێنه‌رى گشتى، د. جمیل راگرى په‌یمانگاى كوردستان بۆ ووتاربێژان، شێخ ئیبراهيم به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌ری ئيرشاد، سه‌ید كمال حسین به‌رێوه‌به‌رى پشكنینى و سه‌ید سدیق كه‌پرانى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقافى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ى بۆردى وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف به‌خێرهاتنى هه‌موولایه‌كى كرد و ده‌ست خۆشى له‌ئه‌ندامانى بۆرد كرد له‌ له‌ماوه‌ى رابردوو رۆڵیان بینیووه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بۆ پێشخستنى پرۆژه‌ گرنگه‌كان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به‌ پێشخستنى په‌یمانگاى كوردستان بۆ وتاربێژان و بڕیاریدا ئه‌وه‌ى پێویسته‌ بۆ به‌ره‌وپێشتر بردنى په‌یمانگا جێبه‌جێ بكرێن وه‌ك دابینكردنى مامۆستای پسپۆرى جیاو گرنگىدان به ‌بابه‌تى زانستى و سازكردنى سیمینارى جۆراوجۆر و بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى و یاساییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى مامۆستا و شاره‌زایان هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنى ئیمیتیازى مه‌عنه‌وى بۆ مامۆستایان و ده‌رچووانى په‌یمانگا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف هه‌موو پشتیوانییه‌كى بۆ پێشخستنى په‌یمانگاى كوردستان ده‌ربردى.
له‌ته‌وه‌رێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف لێژنه‌یه‌كى تایبه‌تى ڕاسپار بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ رێنمایه‌كانى پرسه‌ له ‌هه‌رێمى كوردستان و رێكخستنى ده‌نگ و ده‌ستنیشان كرنى كه‌سانى ده‌نگخۆش و به‌هاوكارى كه‌سانى پسپۆرى بواره‌كه‌، دروست كردنى باجى تایبه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى قورئان ده‌خوێنن له‌ بۆنه‌ ئایینى و پرسه‌كاندا كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا جێبه‌جێ بكرێن، دواتر هه‌ریه‌ك له‌به‌شدار بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند خاڵێكیان خسته‌روو به‌ئامانجى پێشخستنى پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ دانانى به‌رنامه‌ى كارى داهاتووى وه‌زاره‌ت.

Show More