هه‌واڵ و چالاكی

وەزیری ئەوقاف لەگەڵ بەڕێوەبه‌رانی دیوانی وەزارەت کۆبووەوه‌

 

ڕاگەیاندنی وەزارەت
ئەمڕۆ سێ شەممە 2019/8/27 لەدیوانی وەزارەت بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی به‌ ئاماده‌بوونی د. دیار جباری بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی به‌ وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ سەرجەم بەرێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتیە کانی دیوانی وەزارەت کۆبوەوە .
سەرەتای کۆبونەوەکە وەزیری ئەوقاف بەخێرھاتنی بەڕێوەبەرەکانی کرد و سەرجەم بەڕێوەبەرانی راسپارد بۆ پێشکەش کردنی باشترین پرۆژە و کار و پلانی چالاکی و پرۆژەی سوود بەخش، ھەروەھا ڕایگەیاند کە پێویستە ھەر بەڕێوەبەرێک ھەرچی توانای ھەیە بخاتە گەر بۆ پێش کەش کردنی باشرتین خزمەت بە ھاوڵاتیانی ئازیز بەگشتی و مامۆستایانی ئایینی بەڕێز بەتایبەتی، ھەروەھا پێویستە ھەمووان کاربکەن بۆ جێبەجێ کردن و کارکردن لەسەر بەرنامە و ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
دواتر بوار درا بەڕێوەبەران بۆ خستنە رووی چەند خاڵێک بەئامانجی سوودی گشتی سەرجەمیان تەئکیدیان کردەوە کە ئەوپەری توانایان دەخەنەگه‌ڕ بەمەستی خزمەت کردنی ستراتیژیەتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەچوارساڵی ئایندەی کارکردنیدا.

Show More