به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌هه‌واڵ و چالاكی

 بەبۆنەی خانەنشین بوونیەوە، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی خەڵاتی ڕێز لێزنانی بەخشییە بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە

راگەیاندنی وەزارەت

رۆژی پێنج شەممە ٢٥ حوزەیران بەبۆنەی تەواوبوونی ماوەی یاسایی  خزمەت و خانەنشین بوونیەوە،  بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی خەڵات و ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێز شێخ قاسم ڕه‌سول به‌رزنجی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان.

لەوتەیەکدا وەزیری ئەوقاف سوپاسی بەڕێزیانی کرد کە لە ماوەی رابردوودا کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی زۆر بەباشی ئەنجامداون ھەمیشە لەخزمەتی عومرەکاران و حاجیانی کوردستاندا بوون، تەئکیدی کردەوە کە وەزارەت ھەمیشە سوود لە ئەزموون و زانیاری و شارەزایی بەڕێزیان وەردەگرێت، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ قاسم ڕه‌سول  به‌رزنجی سوپاسی خۆی ئاراستەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد و رایگەیاند ئەم خەڵاتە بۆ من مایەی ئەوپەڕی خۆشحاڵی و سەربەرزییە، ئەگەر چی ماوەی یاسایی فەرانبەریمان کۆتایی ھات، بەڵام  ھەمیشە بە ئەوپەری تواناوە لەخزمەتی پرۆژە و بەرنامەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەبین.

Show More