په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر

لە درێژەی هەولەكانی وەزارەتی ئەوقافدا (11) قوتابی تر لە زانكۆی ئەزهەر قبوڵ دەكرێن .

11889443_1640507279523065_1014268938688589759_n
دوا بە دوای هەولە چروپرەكانی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە وەرگرتنی قوتابیانی كورد لە زانكۆكانی دەرەوەی هەرێم نوێنەرانی وەزارەتی ئەوقاف توانیویانە قبول بۆ (11) قوتابی تر لە زانكۆی ئەزهەر وەربگرن , بۆئەومەبەستەش رۆژی (5) شەممە 27/6/2015 (كمال مسلیم سعید ) وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە دیوانی وەزارەتدا پێشوازی لە و (11) قوتابیە كوردە كرد , وێرای هیوای سەركەوتن و پیشگیری تەواوی وەزارەتی ئەوقاف بۆ یان داوای لێكردن بە هەموو توانایەكیانەوە هەوڵ بدەن سود لە ئەزموونی سەركەوتووی زانكوی ئەزهەر وەربگرن , لەم دیدارەدا هەر یەك لە (عوسمان موفتی ) راوێژكاری پێشوی وەزارەت و ( نەوزاد عبدالله محمد ) بەریوەبەری خویندنی بالای وەزارەت و ( كمال عزیز امین ) بەرێوەبەری پیمانگای ئەزهەر لە هەولێر و (گاهر معروف كریم ) سەربەرشتیاری پێشكەوتوو لە دیوانی وەزارەت ئامادە بون .

Show More