خوێندنهه‌واڵ و چالاكییه‌كسانكردنی بڕوانامه‌ی زانستی

وه‌زیرى ئه‌وقاف سه‌ردانى هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ى  گۆرینى ناونیشان ده‌كات

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2019/9/29 به‌رێز د.پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى سه‌ردانى هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كانى گۆرینى ناونیشان كرد كه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت .  به‌رێزیان له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌شداربووان گفتوگۆى كردو له‌ره‌وشى به‌رێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆڵیه‌وه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازى بۆ هه‌موو به‌شدار بووان خواست.

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ تاقى كردنه‌وه‌كانى گۆرینى ناونیشان بۆ ئه‌و فه‌مانبه‌رانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ده‌یانه‌وى ناونیشانیان بگۆرن له‌ فه‌رمانبه‌ره وه بۆ ئیمام و له‌ ئیمامه وه  بۆ ووتاربێژ، بابه‌تى تاقیكردنه‌وه‌كانیش سه‌رجه‌میان بابه‌تى ئادابى شه‌رعى وفیقهى و بنه‌ماكانى شه‌رعى و زانستى ئایینى پیرۆزن.  دواى ده‌رچوونیشیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان  مه‌رجه‌ له‌و شوێنانە دابنرێن كه‌ وه‌زاره‌ت پێویستى به‌راژەكانیانە.

Show More