هه‌واڵ و چالاكی

راگەیه‌ندراوێک لە لێژنەی باڵای بەرەنگاری کۆرۆنا دەربارەی داواکاری کردنەوەی مزگەوتەکان

مامۆستایانی ئایینی بەڕێز.. ھاوڵاتیانی ئازیز..

دوای داواکاری ئێوەی بەڕێز دەربارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز، و دوای تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە لەنێوان لێژنەی باڵای کۆرۆنا و بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی وەزیری و ئەوقاف وکاروباری ئایینی و پارێزگارەکان، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێتەوە، لەبەر ئەم سێ ھۆکارانەی خوارەوە:
یەکەم ”
چەند حالەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی ھەرێم تۆمار کراوە، بۆیە نامانەوێ ئۆباڵی زیاتر و زۆرتر تەشەنەکردنی پەتاکە بکەوێتە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان.
دووەم”
بۆ دروست نەبوونی جیاوازی پاراستنی کۆدەنگی دەرنەچوون لە ئیجماع رای زانایانی ئایینی بەڕێزو ئەنجومەنی باڵای فەتوا بریارەکە سەرجەم مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سێیەم ”
ئەمە بابەتێکی تەندروستیە نابێت کەس پێ ی وابێ بە سیاسی کراوە، بەپێچەوانەوە خۆجیاکردنەوە و دەرچوون لە بریاری لێژنەی باڵا و دەستە جەمعی ھەرێمی کوردستان دەبێتە جیاوازی و جیاکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی.
بۆیە داواکارین ئارام بگرن تاکو (2020/5/10) نوێژو عیبادەت و خواپەرستی لە ماڵەکانمان بەرێوە ببەین.

لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
2020/4/30

Show More